بڕیاری چوار سەرکردە لە وڵاتە زلھێزەکانی جیھان

لەلایەن ستاندار Posted on 281 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

سەبارەت بەو وێنەی خوارەوە هەردەبێ بەلای دەستە راستەوە دەست پێ بکەین واتە ژمارە یەک کە پۆتینە ، بە دوای ئەویش ژمارە ۲ کە ماکیرۆنەو ژمارە ۳ش ئینجیلا و هی پەرگەش ژمارە ٤ پیاوە سەرکێشەکەیە کە قسە ئەوەل و ئاخیرەکەی دەباتەوە سەر کورد ژمارە یەکەکە دیارە کە دەیەوێ قیادەی را جیاوازەکان بکاو هێلێکی مام ناوەند بخاتە نێوانیانەوە کە لە سەر بەرنامەی لانی کەم ڕێکیان بخا . ژماە ۲ و ۳ دەبیتە قرە قریان ۲ دەڵێ با تاوانی کوشتنی قاشخچی کەشف نەکەین ۳ش دەڵێ دەبی کەشفی بکەین . ٤ بە خۆی و بە دەولەتەکەی و قانوونی دەولەتەکەیان دونیایان هێنایە سەر چۆکان کە محمد بن سلمان لە پشت ڕووداوەکەیەو لێرەش چاوی حیزە دەیەوێ مامەلەی پێ بکات . دیسان پەرگەکە قسەی هێناو بردی یەپەگە تیرۆریستە دەبی مەنبەج بگرم ، ئەوانی تریش سەریان بادەداو دەیان گۆت شەڕ باش نیە ناوناوەش ۲ و ۳ بە ناڕاستەو خۆ وەهایان دەهۆنیەوە کە یەپەگە شەڕی باشیان دژ بە داعش دەکرد .

بە قەناعەتی خۆم ژمارە یەک بۆ ئەو مەبەستە ئەو گردبوونەوەیەی لە ئەستەمبۆل ئەنجام نەداوە کە لە گەڵ ژمارەکانی تر لێدوان لە دژی ئەمەریکا بدەن . بەس ئەگەر ئەو لێکەوتانەی کە ئەو دایناوە ، وەها بکەوێتەوە یانی مەوزوعیەن دەکاتە ڕاکێشانیان بۆ لای خۆی . ئەگەر لە بیر خۆامان نەبردبێتەوە لەمێژە رووسکان دەرێن داعش و ڕێکخراوە تیڕۆڕیستەکانی تر خەریکی کۆتا پێهێنانیانەو دەبی هەنگاوی دواترمان بۆ ئاوەدان کردنەوەو بنیاتنانەوەو رەخساندنی وەبەرهێنانە لە سوریاو ئەمەریکاش بە کۆمەڵە بیانۆیەکەوە رەفزی دا .

بەو قسەیەی بێت ژمارە ۱ دەیەوێ تەجاوزی رەفزە ئەمەریکیەکە بە کردار بکات و پێیەوە دوو گەورە زلهێزی ئەوروپی ڕاکێشی بۆ ناو پلانەکەی و بیانخاتە سەر سکەی بانگێشەکەی . دەزانم هەر لە سەرەتای دروست بوونی شەڕی سوریا ئەوروپا هاوار هاواریەتی لە هاتنی پەنابەرو تورکیاش مامەلەی سیاسی و ئابووریشی بەو مەسەلەیە دەکردو لەو کۆبوونەوەیەش خۆی مەلاس داوە کاخوان شتەکی ناپچڕی . ئیدی ئەوروپاش کێشەی پەنابەریان لە کۆڵ بیتەوە بۆ مەبلەغەک پارەی نادەنە تورکیا . کەواتە پێدەچێ گفتوگۆکان لەو بارەیەوە بەهادار بن و بە قەناعەتی خۆم بەشەکانی تری موناقەشەکان هەر بۆ وەزن و قافیەی ڕستەکانە . بانگێشەی پێشتری پۆتین دوو بەشی بەخۆوە دەکرت یەکێکیان گەرانەوەی پەنابەرە بۆ ناو خاکی سوریاو بەشی دووەمیش دووبارە بونیات نانەوەکەیە . بە قەناعەتی خۆم بەرژەوەندی هەر چوار لا لە گەڕانەوەی پەنابەر بۆ ناو خاکی سوریا بە تایبەتی بۆ ئەوروپیەکان کۆکە ، بەس بۆ بنیاتنانەوەکە نازانم ئەوروپا بێ ئەمەریکا دەسباری بۆ ڕووسەکان دەگرن کە پێکەوە سوریا بنیات بنێنەوە ، هێشتا ماوە ئاو نای بۆ بدەین .

بەس قسەی خۆمان بیت ئەمەریکاش بە هۆی یەپەگەوە دەستەگوری خۆی لە سەروی ۲٠٪ خاکی سوریا لێداوە کە بە پیت و بەرەکەت ترین ناوچەی سوریایەو بەشی هەرە زۆری سەرچاوە نەوتی و غازی سروشتی و ئاویەکان کەوتوونەتە ئەو شوێنەوەو وا بە ئاسانی لێناگەڕێ تەسلیم بە سیاسەتی رووسیان بکات و بە هۆیەوە دەتوانێ بەشی هەرە زۆری سیاسەتەکانی رووسی بە ئەنجام نەگەیەنێ .

Image result for ‫ماكرون ميركل اردوغان بوتين‬‎

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.