ستاندەر
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان رایدەگەیەنێت“ئەزمونی حکومەتی بنکەفراوان سەرکەوتو نەبو، نابێت دوبارەی بکەینەوە، و ھێڵی سورمان نییە، دەمانەوێت رەچاوی بارودۆخی کوردستان بکەین، رێککەوتنی پێشوەختەشمان لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا نییە، کاتێک دەستمان بە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت کرد، پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات ”
ناوبراو راشیدەگەیەنێت “دەبێت رێز لە رای جەماوەر بگیرێت و بە پێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن حکومەت پێکبھێنرێت. بەڵام بە دڵنیاییەوە سەردەمی پەنجا بە پەنجا دەمێکە کۆتایی پێھاتوە.””