لە قەیراندا ئەو دەسەڵاتە دەناسین

لەلایەن ستاندار Posted on 343 جار بینراوە

پ.ی.د.رعد رفعە محمد
پێشینان گوتویانە: لەكاتی تەنگانە برادەرەكەت دەناسی. ئەو دەستەواژەیە بۆ حكومەتی هەرێمیش هەر راستە؛ ئەو بەناو حكومەتەی هەرێمە لەكاتە ئاساییەكاندا لافوگەزافی حكومەتاتی لەسەر هاوڵاتیاندا لێدەدات وهەر لە گرتن ووكوشتن وباجدانان وپاشەكەوتی مووچەو فرۆشتنی موڵك وزەوی ونەوت وگاز وگرێبەستی گوماناوی وهتد… بەڵام لەو كاتەی هاوڵاتی پێویستی بە حكومەتە بوونی نیە.
لەكاتی هاتنی سەد داعش هەولێری پایتەختیان چۆڵكرد وكۆڕەوی مەسئولەكان لە نیوەی شەودا دەستی پێكرد.
بەهاتنەخوارەوەی رێژەیەكی كەمی نرخی نەوتی جیهانی مووچەی فەرمانبەرانیان پاشەكەوت كرد وگشت پرۆژە خزمەتگوزاریەكانیان وەستاند وبازرگانەكانیان تووشی ئیفلاس وخۆكوشتن كرد وفەرمانبەریان بەسوڵكردندا.
بەهاتنی چەند یەكەیەكی حەشدی شەعبی نیوەی كوردستان لەدەست بدەی هەر لەكەركوك وپردێوە تا مەخمور وشەنگال بەبێ تەقە تەسلیمی بكەی ودواتر باسی پاڵەوانێتی بكەی!
بە چەند دەقیقەیەك وبە سێ منداڵی نەعل لەپێ باڵەخانەی پارێزگای هەولێری پایتەخت كۆنتڕؤڵ دەكرێ.
بەبارینی چەند دەقیقەیەك باران شارەكان دەكەونە ژێر ئاوەو لافاو هەڵدەستێ ، یان بە سوتاندنی چەند دوكانێكی ناو بازاڕی شار دەستەوستان دەوەستن وناتوانن ئاگری “شۆرتی كارەبا” بكوژێنیەوە تا هەموو دوكانەكان بەشتومەكەكانی ناویەوە دەبنە خەڵوز وچەندین خێزان وبازرگان ودوكاندار بێنیتە سەر ساجی عەلی.
لەكۆتاییدا دەڵێم: ئەم دەسەڵاتە فشۆڵە هەر لەكاتی تەنگانە لە ماهیەتەكەی تێدەگەیی ودەزانی لەسەر چ بناغەیەكی لەرزۆك وەهمی حكومەتەكەی بنیادناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.