فەزاحەتێکی دەستەی دادوەری ھەلبژاردن ئاشکرا دەبیت

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

ستانده‌ر

لەدوای بڵاوبوونەوەی بریاری “دەستەی دادوەری ھەلبژاردن” سەبارەت بە پەسندکردنی دەرئەنجامی ھەلبژاردنی ٣٠ی ئەیلول، لەبڕیارەکەدا دەردەکەوێت کەوا دەستەی دادوەری ھەڵبژاردن ناوی “ئەنجومەنی نیشتیمانی ھەریمی کوردستان”ـی بەکارھیناوە لەکاتیکدا ئەو ناوە بەپێی یاسای ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠٠٩ یاسای ھەمواری چوارەمی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گۆراوە بۆ “پەرلەمانی کوردستان”.

جێگای باسە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زۆریک لە شارەزایانی بواری یاسا بەتەنزەوە باسیان لەو ھەڵەیەی دەستەی دادوەری ھەڵبژاردن کردووە و ئاماژەیان بەوەداوە کەوا ئەو ھەڵەیە بێئاگایی ئەو دەستەیە نیشان دەدات.

جێگای ئاماژە بۆکردنە دوێنێ ٣٠ تشرینی یەکەم دەستەی دادوەری ھەڵبژاردن بەبێ ھیچ گۆڕانکاریەک دەرەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ٣٠ ئەیلولی پەسندکرد.

  • ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌

No automatic alt text available.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.