ئیسلامیەکان و خەونی ھەستانەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

ھێدی ھەولێری

قسەکردن لەبارەی خیتابی سیاسی ئەمڕۆی ھێزە سیاسیە ئیسلامیەکان بەگشتی نامان گەیەنێتە ئەنجامێکی باش و کۆمەڵێک لق و دەرھاوێشتەی دیکەی بەدوای خۆیدا دەھێنێ لەگەڵ ئەو ھەموو پاڵەپەستۆ ناوخۆیی و دەرەکیی و ماددییانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ھاوکات دەرەنجامێکی تاڵیشی ھەیە کاتێک قسە لەسەر کردنەوەی خودی قوفڵە گەورەکە بکرێت. گوزەرانی ئیسلامیەکان و ناوماڵی ڕەوتی ئیسلامیی لەکوردستان بەرەو شێواوی دەڕۆیشت لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام ئێستا بزووتنەوەو یەکگرتوو وەک ھاوپەیمانی لەلایەک و کۆمەڵیش لەلایەکی دیکە (ئەگەرچی کورسیەکی زیاد کرد، بەڵام خۆی تەنیا ڕەوتی ئیسلامی پێک ناھێنێ، بەڵام ھەرسێ لایەنی ئیسلامیی بەیەکەوە پێیان دەوترێت ڕەوت، لەڕاستیشدا شکست بەر کۆمەڵی ئیسلامیش کەوتووە وەک ھێزێکی ئیسلامی کە ھەم دیسان گۆڕانکاری لەخودی خۆی و بەرنامەسازی بۆ ئایندە جەوھەری کاری ئیسلامی بێت لە دیدی ھەرسێ لایەندا). ئێستا تاڕادەیەک دوای شکستەکەی بزووتنەوەی ئیسلامیی و یەکگرتووی ئیسلامی لەھەڵبژاردنەکەی ٣٠ ئەیلولی ئەمساڵ درکیان بەم شکست و کەمبوونەوەی دەنگی جەماوەری کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بەس نیە،‌ بەڵکو عەقڵە گەورەکان، یان بگۆڕێن یانیش ئەو سیاسەتە خۆشباوەڕییەی پیادەیان دەکرد پێداچوونەوەو گەڕانەوەی بۆ ئەسڵی کێشەو دەرکەوتنی قەیران لەوێوە چەخماخەی جەوھەری پڕۆژەکە ھەڵچنرێت و تێڕوانینە جیاوازەکان بخوێنرێنەوە. زۆر جار باس لەئەزموونی نیوە ئیسلامیی و نیوە عەلمانی …..یان ئەزموونی نیشتمانی و وەلانانی ڕەوتە پەروەردەیی و بانگخوازیەکە و چەندین پێشنیاری دیکەش خراوەتەڕوو، وە تا ئێستاش ئەوانە لەوڵاتی ئێمە دا تاقیکراونەتەوەو سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام ئەو ئەزموونەی کاری ئێسلامی لەکاتێکدا سەرکەوتوو دەبێت کاری پەروەردەیی و بانگەوازی و سیاسەت وەک سێ بنەمای سەرەکی و بەیەوەکەوە بەشێوەیەکی حەکیمانە بکرێت و لەجۆری چەمکەکان تێکەڵ نەکرێن، ئەگینا خودی ئیسلامەتیەکەمان کافیە بۆ دروستکردنی ھەر پڕۆژەیەکی نوێی ئینسانی! سیفەتی ئەخلاق لەکاری سیاسی ئیسلامیدا گرینگی تایبەتی خۆی ھەیەو بەندە بەپەروەردەکردنی تاکی حزبی و بەھۆیەوە ھەم ڕەوت و ھەم کاری سیاسیش دەتوانێت کاری لەسەر بکات و کاروانی ڕابوونی ئیسلامی بەئەندازەیەک بەرەو پێش دەچێت، بەڵام ئەوەی ڕوون نیە جۆری بیرکردنەوە بۆ دۆخی سیاسی لەلایەن کارێزماکانی ناو ڕەوتی ئیسلامی ھەڵەبوو، بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەو شێوازی دەنگدان و ڕێکخستنی جەماوەری و بانگەشەیەکی کلاسیکی و دوورکەوتنەوە لەواقیعی پڕۆژە گرینگەکە، کە سیاسەت و پەیوەندی و لاوازی گوتاری سیاسی و خۆ خەریک کردن بە پڕۆژەیەکی نا ئیسلامیی و قسەکردن لەسەر ئەو پڕۆژە تواوەی دەسەڵاتی گەندەڵی کوردیی لەڕابردوودا، بانگەشەکارانی پارتی و یەکێتیش باوەڕیان پێی نیەو شکستیان ھێناوە، لەکاتێکدا چۆن ئیسلامیەک قسەی لەسەر دەکات و دەیەوێ ھەڵەی ئەو پڕۆژە بەناو نیشتمانی و نەتەوەییە بکاتە جەوھەری کارو تاک و نەیتوانی تاکی موسڵمانی بێزار لە سیاسەت و تێڕوانینی پارتی و یەکێتی باوەڕ بە پڕۆژە نیشتمانیەکە بھێنن، کە تابڵێی قێزەونەو کەس ناتوانێت بیکاتە بەدیل. کەواتە: دەبێ بزانین موسڵمان و تاکی خوێندەوارو نەخوێندەواری کورد چتر ئەو جۆرە بانگەشەیەی قبوڵ نیە و ھەڵوێستی بوێرو سەرڕاستانەی دەوێ بۆ ئەوەی دەنگ بداتەوە بە مشروعێکی ئیسلامیی ڕەسەن، ئەو مەشروعەش خۆی لەڕاگەیاندنێکی ڕاستگۆو سیاسەتێکی حەکیم و ئازاو ڕەشید و بانگەوازێکی دروست و بێ پێچ و پەنا بۆ کاری ئیسلامی بەبێ زیادکردن و قڕتاندن، دوور لە شەرعاندن و تەئویلی ھەڵەو بیانوو ھێنانەوە بەناوی شەرعەوە بۆ شکستی سیاسیی و ناکارایی ڕێکخستن و …….ھتر. وەک چۆن باس لە حکومە ڕەشید دەکرا……لێرەشەوە پێویست بەحکومی ڕەشید دەکرێـت بۆ ھەستانەوەو ئەو شکستە نەخوازراوەی ڕووبەڕووی ئیسلامیەکان بوویتەوە. لەدیدی ھاوڵاتی کورد زۆر خراپ لەسیاسەت و ستراتیژو بەرنامەی حزبی گەیشتووە، تاکی کوردیش زوو دەگۆڕێت و ئامانجی دیوی دواوەی ڕووداوە سیاسیەکان و فێڵی ھێزە عەلمانیەکانی لەپێش چاو نیە، تەنھا ئەوە دەبینێت کاتێک حزب ھەڵەیەک دەکات ھەوڵی ڕاستکردنەوەو سەیری ڕابردووی ناکات بەڵکو لەکاتی ھەڵبژاردندا شەتع بەناوەکەی دەھێنێت و کۆتایی بەو حزبە دەھێنێ، بەڵام لەبنەڕەتدا وانیە لەبەرئەوەی ھێزی ئیسلامی لە ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی پاڵەپەستۆیەکی زۆر ترسناک بووەتەوەو بەردەوامیش ئەو کارتێکردنە لەناوەو دەرەوە ھەستی پێ دەکرێت. گرینگە ئەو ھەڵبژاردنە بۆ ھەرسێ لایەنی ئیسلامیی ببێتە وانەیەک و ئەو ھەڵە ستراتیژی و بێ بەرنامەیەی کاریگەری لەسەر دەنگەکانی ھەبوو، ئێستا بیکاتە پلیکانەیەک و بەسەریدا سەربکەوێت و بەوە ئەو ھەنگاوانەش تێپەڕێنێت کە زەمەن بەجێی ھێشتووە. لێرەوە پێویستە زەنگێکی ترسناک بۆ ئیسلامیەکان لێ بدرێت ئاوڕێک لەڕابردوو بدرێتەوەو ڕووەو ھەستانەوە ھەنگاو ھەڵبگرن و ھەستانەوەیەک لەسەرخۆیی، چونکە زۆرجار بڕیاری ھەستانەوە دراوە پشتی ئازارێکی زۆر دەچێژێت، وە ھەستانەوە لەخەونێکەوە ببێتە ئەمری واقیع و ھێزی پڕۆژەیەکی خۆماڵی و دوور لەدەستێوەردانی ئەملاو ئەولاو ھێزی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. ھەروەھا لەڕێگەی ئەو دیدو بۆچوونە جیاوازانەی ناو ڕەوتی ئیسلامیی و بانگخوازان و مامۆستایانی ئاینی و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لەگەڵ خۆی ئاشت بکاتەوەو ئەو زەمەنە تێپەڕێنێت، کە ھیوای بەئامانجێکی ناڕوون ھەبوو، بەڵکو گرینگە پێش ھەموو شتێک ئامانجەکە ڕوون بێت ئەوکات کاری ئیسلامیی لە ھەرێمی کوردستان بەرەو سەرکەوتنێکی مسۆگەر دەچێت و پڕۆژە ڕاستەقینەکە پێگەی خۆی بەھێز دەکات و قۆناغێکی تازەیی دەست پێدەکات و بناغەیەکی پتەوی لەسەر بونیات دەنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.