پارتی کێشەی ئیدارەکانی شەنگال و مەخمور و ناوچەکانی تر لەگەڵ بەغدا بەبێ یەکێتی چارەسەر دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە

ستاندەر
وەیس نایف بەدەل، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال راdگەیاند: “دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بڕیاردراوە ئیدارەی شەرعی بگەڕێتەوە شنگال و دەست بە کارەکانی بکاتەوە”.
سەرچاوەیەکی ئاگەداری یەکێتی بە ستاندەری راگەیاند چارەسەرکردنی کێشەکە بەشێوەیەک بوە پارتی بەناوی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ حەشد و ھێزە عێراقیەکان رێکەوتوە و یەکێتی ئاگاری نەبوە.
وتیشی لەبەرامبەردا پارتی کێشە بۆ ئێمە دروست دەکات کە دۆخی کەرکوک و پرسی پارێزگاری شارەکە یەکلابکەینەوە و تەخوینمان دەکات کەچی خۆشی رێکەوتنی کردووە لەگەڵ حەشد و ھێزە عێراقیەکان کە ئەو پێی دەگوتن داگیرکەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.