کەرکوک و کورد و دەستی بەتاڵ

لەلایەن ستاندار Posted on 347 جار بینراوە

د. قارەمان شێخ بزێنی

کەرکوک لەنێو بارودۆخێکی ناجۆر و ئایندە نادیاردا گوزەر دەکات و ناکۆکی و تەنگژە هەمەجۆرەکانی ئەم شارە تا دێت قوڵتر دەبنەوە و لە چارەسەری ڕیشەیی دوورتر دەکەونەوە، بە شێوەیەک کە چەندین ساڵە نەتوانراوە مۆرکی تەعریب و ستەمی داگیرکردنی زەوی جوتیاران و ناسنامەی ئەو شارە بە ئاراستەیەکی ڕوون ببەرێت، تا دێت ململانێ نەتەوەیەکان سەختر دەبن و کاریگەری دەرەکی لە نێو ئەو شارەدا زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا کاراکتەرە دەرەکیەکان جگە لە ماڵوێرانی هیچی تر بەرهەم ناهێنن و شارەکە دەکەنە گۆڕەپانی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان و خەڵکەکەشی دەکەنە قوربانی.
نەتەوەی کوردیش لە نێو ئەو بارۆخەدا لە پاشەکشەوە بەرەو دابڕان و بێبەش بوون هەنگاو دەنێت، خەریکە دەبێتە میوانێکی ڕەزا قورسی شارەکە، لە کاتێکدا پتر لە ١٥ ساڵ کورد خاوەن دەستەڵاتی ڕاستەقینە ئەو شارە بووە، بەڵام لە کۆی ٥٦٧٦ گرێبەستی کشتوکاڵی کە بە نێوی عەرەبە هاوردەکان کراوە تاکو ئێستا نەیتوانیوە کاری پێویست ئەنجام بدات و ئەو ستەمە وەلا بنێت، کە زیاد لە ١٢٠٠٠٠٠ یەک ملیون و دووسەد هەزار دۆنم زەوی جوتیارە کورد و تورکمانەکان بە یاسا داگیر کراوە، سەرباری ئەوەی نەتوانراوە نزاعات ملکیە چارسەر بکرێت لە ئێستا گرێبەستی کشتوکاڵی عەرەبە هاوردەکان نوێ دەکرێتەوە و هەوڵی وەرگرتنەوەی زەویەکانیان دەدەن، ئەمەش مەترسیەکی ترە بۆ سەر زەوی جوتیارە کورد و تورکمانەکان. جگە لەوەی نزیکەی ٣٦١٢ سکاڵای کورد و تورکمان کە موڵکیان داگیر کراوە یەکلانەکراونەتەوەو ئەو بڕیارانەی کە پارێزگاری پێشووش ڕەتی کردونەتەوە لە ئێستا خەریکی جێبەجێ کردنین،
بۆیە کەرکوک بەم ئاراستەیە بڕوات بارودۆخی شارەکە ناتوانرێت یەکلابکرێتەوە و کوردیش بە دەست بەتاڵی لێی دەردەچێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.