پرسی بەشداریکردن لە حکومەت یان ئۆپۆزسیۆن بونی گۆڕان یەکلانەبۆتەوە و چەندین سەرنج بۆ بریاری بزوتنەوەکە دەخرێنە روو

لەلایەن ستاندار Posted on 347 جار بینراوە

ستاندەر
تاکو ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری کۆتایی لەبارەی چونە ناو حکومەت یان ئۆپۆزسیۆن بون نەداوە و، کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەکەش رایدەگەیەنەنێت بۆ بریاری کۆتایی پرس و راوێژ بە ئۆرگانەکان و ھەڵسوراوەکانی خۆیان دەکەن.
جێی باسە چاودێران پێیان وایە پێویستە گۆڕان روئیای خۆی بخاتە ڕوو و، زۆری دودلی لە بریاری کۆتایی دەریدەخات روئیایەکی روونی بۆ ئاییندە نیە، بەتایبەت کە بەشداری پێشویان لە حکومەت سەرکەوتو نەبوە و، ئەوجارەش لەجێی ئەوەی گۆڕان مەرجی بۆ بەشداری ھەبێت لایەنی یەکەم رایگەیاندوە مەرجی بۆ بەشداری لایەنەکان ھەیە، بەشێوەیەک نابێ پێیەکیان لە حکومەت بێ و ئەوی تر لە ئۆپۆزسیۆن بون و، دەبێت بەڵێنیش بدەن لەنیوە رێگا ناکشێنەوە.
ئەو مەرجانەش بەگوێرەی رای شیکەرەوەکان وادەکات ئەگەر گۆڕان بەشدار بێت بەو پەڕی لاوازی بەشدار دەبێت و، ناتوانێ سەرکەوتوو بێت، بۆیە وای بەگرنگ دەزانن بزوتنەوەکە رابەرایەتی ھێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات بکات و، سەرکردایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە بەرنامەی نوێوە بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.