پارتی دیموکراتی کوردستان: بەبێ ڕەزامەندی ئێمە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق نادرێت بەیەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ ڕۆژنامەی “صوت العراق” بڵاویکردۆتەوە، دیار بەرواری ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندوە کەوا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لەحکومەتی داهاتووی عێراق پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و بەبێ ڕەزاماندی پارتی نادرێت بە یەکێتی.

دیار بەرواری ڕاشیگەیاندووە کەوا ئاگاداری هەوڵێکن بۆ ئەوەی ئەو وەزارەتە بدرێت بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەڵام وەکو ناوبراو وتویەتی بەبێ ڕەزامەندی پارتی ئەو پۆستە نادرێت بە یەکێتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.