“ئەو وەزیرە نوێیانەی تێوەگلاون لە پەیوەندی لەگەڵ بەعس دوردەخرێنەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 341 جار بینراوە

ستاندەر

ئەورۆ دوشەمە عەبد عۆن عەلاوی نوێنەر لە کوتلەی تەحالوف لە ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوە لەوەی ئەو وەزیرانەی لە کێشەی لێپرسینەوە و دادپەروەری تێوەگڵاون دەدرێنەدادگا. کە مەبەست لێی ھەبونی پەیوەندیە لەگەڵ رژێمی بەعسی پێش و ھەندێ سەرپێچی تر.

عەبد عەلاوی لە بلاوکراوەیەک دا گوتیشی کە ئەو وەزیرانە لە پۆستەکانیان دوردەخرێنەوە و جێگاکانیان دەگۆڕدرێت بە کەسانی دیکە.

جێی ئاماژە پێکردنە لە چەند ڕۆژی ڕابردو لە ھەرێمی کوردستان چەندین ڕۆشنبیر داوای دورخستنەوەی بەنگین ڕێکانی،ان کردبو کە لەسەر پشکی پارتی وەک وەزیر لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەستبەکاربوە بە تۆمەتی پەیوەندی بە رژێمی بەعس.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.