نەوشێروان مستەفا و یاری جۆرابێنە!

لەلایەن ستاندار Posted on 375 جار بینراوە

ابراهيم حاجي

جارێکیان وابزانم سالی ٢٠١٣ بوو کە دوا ھەمین جاریش بوو نەوشیروان مستەفام بینی, تازە چوبوە سەری رەش و حکومەتی ھەرێم پێکنەھاتبوو بەلام خەریکی چونە حکومەت بوون لەگەل پارتی, لە میانی مناقشەیەکدا گوتم نەدەبوو لەگەل بارزانی کۆبونەوە بکەیت و سەرکەوتوو نابن ئێوە وەک گۆران لەگەل پارتی حکومەت تشکیل بکەن ,پاش جەدەلێکی زۆر و توڕە بونێکی زۆریش,گووتی تۆ تەمەنت ھێندە نیە بەقەد ئێمە, من ئەوانە لەتۆ باشتر دەناسم! ئەوەبوو زۆر بەحەماسەوە روی لەئێمە کرد و گووتی یاری جۆرابێنەت کردوە؟ منیش ووتم بەلێ , ووتی تۆ نازانیت لەکام جۆراب شتەکە حەشار دەدرێت بۆیە دەبێت چەند گۆرەوەیەک تاقی بکەیتەوە ئینجا دەتوانیت بریار بدەیت لەسەر ئەوەی لەکام دایە و لەکامیشدا نیە, گووتی منیش لە سالانێکی کۆن سیاسەت دەکەم وسیاسەتیش وەک جۆرابێنەکە وایە,ھەموو شتم تاقی کردۆتەوە لەگەل ئەوانە بۆیە بادەستیش بۆ ئەو جۆرابە بەرم بزانم دەتوانم کەشفی بکەم یان نا!ئەوە ئاخیر دست بردەنە بۆ جورابە!
ئەوەبوو چونە حکومەت و پارلەمان کەچی پارلەمانیان لەسەر داخست و لەحکومەتیشیان دەرکردن, ھەر بۆیە گۆران دەبیت باش بزانێت و خۆی نەدزێتەوە لە واقع پرسی چونە ناو حکومەت لەگەل پارتی دەبێت واز لێبھێنت چونکە کاک نەوشیروان مستفی کۆتا جۆرابی پێش مردن تاقی کردەوە لەگەل پارتی, بەلگەیەکی تریش بریتیە لەوە کەوا لە لندن پێش کۆچی دووای نەوشیروان مستفا لە کۆبونەوەیەک ووتی خەباتی پارلەمانی خەریکە کۆتای دێت و ھێز ھەیە پارلەمان بە موئەسەسە نازانێت…

بەڕای من گۆڕان دەبێت باش بزانێت پرسی جونە حکومەت لەگەڵ پارتی کۆتای ھاتوە چونکە ئەگەر نەھاتە ژێر باری ئەو بە ٢٤کورسی ئەوا قەت لە غیابی ئەو ,وە بە ١٢ کورسی ناتوانن پارتی بێننە ژێر باری سیستمی پاڕلەمانی تەواو حوکمرانی رەشید…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.