دەوڵەتی قوۆل ( الدولە العمیقە )

لەلایەن ستاندار Posted on 397 جار بینراوە

ئه‌دهه‌م جمعه‌

دەوڵەتی قوۆل ( الدولە العمیقە )

لەعێراق ـ بەشی یەکەم

ئەشێ وەرگێرانی ناونیشانەکە زۆر تەواو نەبێت بەڵام ئەم دەستەواژەیە یەکەم جار لە تورکیا سەری ھەڵدا بەتایبەت لەدوای ساڵانی نەوەتەکانەوە ( دەوڵەتی قوۆڵ) پاشان لە چەن دەوڵەتێکی تریش لێکۆڵەران ھەستیان کرد کەھەیە وکو میسر لەسەروبەندی بەھاری عەرەبی و مەغریب،لەعێراق لەدوای ۲۰۰۷ ئەم گروپە پەیدابو کەبریتیە لە تورێکی ئالوزی پێکەوە گریدراو لەنێوان بازرگانی گەورە سەرکردەی سیاسی فەرمانبەری پلەباڵا ئەفسەری پلەباڵا لەسەرجەم دەزگاکان کەپێوەندی بەرفراوانیان ھەیە بەدەوڵەتانی دونیا بەکۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیھان،ئەم تۆڕە یان ئەم گروپە کەسانێکن کەمتر بەئاشکرا کارئەکەن بەڵکو ھەر بەشاراوەی کار دەکن تەنانەت لێکۆڵەران زۆرجاریش ئەڵێن ( دەوڵەتی شاراوە )لەعێراق لەسالانی کۆتای ئەم ھێزە شاراوەیە تارادەیەکی زۆر زۆربەی جومگەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراقی کەوتەدەس ئەگەر تەماشای کۆتا ھەڵبژاردنی عێراق بکەین۲۰۱۸/٥/۱۲ توانیان کۆمەڵێ لە ئەندام پەرلەمانی دەستەمۆ لەدوای ئەوەیش لەدروسکردنی حکومەتەکەیش ھەرھەمان شێواز بو،ئە دەوڵەتی قوۆڵە لەشەش بواری سەرەکی کارئەکات و ھەنگاو ئەنات:
۱ـ باڵی سەربازی
۲ـ باڵی دارای
۳ـ باڵی یاسای وقەزائی
٤ـ باڵی راگەیاندن و الکترونی
٥ـ باڵی سیاسی
٦ـ باڵی جێبەجێکردن و ئەمنی
ئەم گروپە بۆ مانەوەی خۆیان و بۆ بەردەوامی برژەوەندێ گەورەکانیان ناھێڵن ھیچ ھەنگاوێکی سیاسی و ئابوری و ئەمنی لەبەرژەوەندی خەڵک سەرکەوێ زۆر تۆکمەن ئەم گروپە زۆر زو بریار ئەدەن زو خۆیان ئامادەدەکەن بۆ بەرگاربونەوەی سەرھەڵدانی شتێک کەخۆیان دروسکەری نەبن،بەناوەی پاراستنی ئەمنێت وردە وردە ھەمو چالاکیەک قەدەغەدەکەن،بێ گومان ئەم گروپەی کەلەعێراق ھەیە تۆرێکە سەرجەم نەتەوە و پێکھاتەکانی تێدایە تەنانەت مەسیحێکانیش، زۆرێک لە لێکۆڵەران ئەڵێن ئەم دەوڵەتی قوۆڵە یان دەوڵەتی شاراوەیە زادەی دەوڵەتی نەتوەیە یان درێژە پێدەرێتی بۆ نمونە لەتورکیا ھەرچەنێ بۆ بەرژەوەندی کەس گروپ کار ئەکەن بەڵام بەناوی پاراستنی باڵای نەتەوەکەیان لەم جۆرە ھەنگاوانە دەنەن ھەروەھا لە وڵاتی میسریش ھەر بەناوی عروبەو مانەوەی دەوڵەتی میسر سیسیان ھێناو ھەمان گروپی عەسکەر کۆنترۆڵی دەوڵەتەکەی کردو شورشی میسر بۆ روخانی حوسنی موبارەک پۆچەڵکرایەوە،بۆیە دەرھاویشتەکان لەعێراقیش وائەڵێن کە ئەم گروپە کار بۆ بوژانەوەی روحی نەتەوەی عەرەب ئەکات.
تێبینی: بەشی دوومی ئەم وتارە دۆخی کەرکوک وەکو نمونەیەک ئەبێت بەدەستی ئەم دەوڵەتی قوۆڵە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.