سەركەوتنی دیموكراتەكان وكاریگەری بەسەر كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 433 جار بینراوە

مسعود عبدالخالق

دیموکراتەکان بوونە زۆرایەتی لە کۆنگریس ( لە ئەنجومەن زۆرایەتی و لە ئەنجومەنی پیران کۆماریەکان زۆرایەتی)،ئەوەش وادەکا ستۆپیک بە(ترامپیزم)بھینیت، لەراستیدا کاریگەری زۆرە بەلام ئیمە تەنھا رۆژھەلاتی ناوەراست ھەلدەبژیرین ،لەویش کوردستان، ھەلبەتە کاریگەریەکان ڕاستەوخۆ بەسەر کوردستان نیە بەلکو ناراستەوخۆ(ترانزیت) و (ئینعکاسە) ،دیموکرات وکۆماریەکان لەزۆربەی دۆسیەکانی رۆژھەلاتی ناوەراست نزیکن ، بەلام لەھەندیکی لیکجیان ،ئەوەی سەبارەت بەکوردستانە : دیموکراتەکان دەستکاری ھەر ٣ مەبدەئی ترامپ ناکەن (ئەمریکا -ئابوری – ارغام المقابل دون القوە) ،بەلکو پییان باشە خیراتر لەرۆژھەلاتی ناوەراست بکشیتەوە -ئەوەیان زۆر باش نیە بۆ کوردستان ..بەتایبەتی کشانەوە لە عیراق وسوریا زۆر خراپە ، ھەلویستی کۆماریەکان زیاتر لەسەر ئیرانە ھەرچی دیموکراتەکانە لەسەر ئیران وتورکیاو سعودیەشە ئەوەیان بۆ کورد باشترە ، کۆماریەکان وترامپ پیشوازیان لەسەرکردە کوردەکان نەکردوە لەدوای ریفراندۆم وجاریکی تر کوردیان گێڕایەوە چوارچیوەی زیندانی عیراق، واپیدەچی دیموکراتەکانیش ھەروابن ، لەگەل زۆر گۆڕانکاری تری ناوەخۆی ئەمریکی وجیھانی ورۆژھەلاتی ناوەراست وعیراقیانە ، بەلام ترامپ خۆی زۆر بویرە لە بڕیارو ھەنگاو بۆیە ئەو کاریگەریانەی باسمان کرد بەسەر کوردستان (بەسەلبی وبەئیجابی) زیاتر دەکەویتە سەر حیکمەت ولێزانینی سەرکردایەتی کوردستانی ھەر ٤ پارچە ئاخۆ چەندە لەو ئالۆزیە دەگات ؟ چەندە بەتویژینەوە ھەنگاو دەنیت ؟ ئەوانە زیاتر سەرەنجامەکان دیاری دەکەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.