ئەندامێکی نوێی کۆنگرێس توانای بەکرێگرتنی شوقەیەکی نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 413 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێکی نوێی هەڵبژێردراوی کۆنگرێسی ئەمریکی بەهۆی هەژاریی ناتوانێت شوقەیەک لە واشنتن بەکرێ بگرێت، ئەلێکساندرا کۆرتێز کە گەنجترین ئەندامی کۆنگرێسە لە مێژوی ویلایەتە یەکگرتوەکان، لە مانگی یەکی ساڵی داهاتو دەست بە دەوام دەکات لە پێتەختی ئەو وڵاتە.

لە پەیوندییەکی دا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت توانای دارایی نیە شوقەیەک لە واشنتن بگرێت بۆیە چاوەڕێی یەکەم موچە دەکات تابتوانێ شوێنێک بۆ نیشتەجێبون لە واشنتن بدۆزێتەوە.

ئەلێکساندرا کۆرتێز دوای ئەوەی هەلمەتێکی سەرکەوتوی ئەنجام دا لەپێناو هەژاران و دادوەریی و دابەشکردنی سامانی گشتی و کۆچبەران, لە هەڵبژاردنی چەند رۆژی رابردو دا توانی لە بازنەیەکی نیویۆرک دەنگ بەدەستبێنێ بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی کۆنگرێس. هاوکات لەگەڵ کاری چالاکوانیی ئەلێکساندرا لە چێشتخانەیەک لە شاری نیویۆرک کاری کردوە.

جێی ئاماژەپێکردنە موچەی مانگانەی ئەندامێکی کۆنگرێس بریتیە لە ١٤٥٠٠ دۆلار(دەفتەرێک و ٤٥ وەرەقە) لەکاتێکدا کرێی شوقەیەکی بچوک لەواشنتن لە دو هەزار دۆلار(٢٠وەرەقە) زیاترە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.