ئەوقافی ڕانیە و زانایانی ئیسلامی سەنگەر لە ستافی زانکۆی ڕاپەرین دەگرن و نیگەرانن

لەلایەن ستاندار Posted on 473 جار بینراوە

ستاندەر: ڕانیە

دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی ١٠ لەبەڕێوەچوونی سیمینارێکی زانکۆی ڕاپەڕین یەکێک لە بەشداربووانی سیمینارەکە هێرشێکی ناڕەواو نادروست دەکاتە سەر ئیسلام بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دەداتە ستافی ئیدارەی زانکۆی راپەڕین لە ڕانیە کەوا هێرشکردنە سەر موقەدەسات و پیرۆزی گەلی کورد جێگەی قبوڵ نیە.

بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر مامۆستایانی ئاینی و خەڵکی دەڤەری ڕانیە ئاگاداری دەسەڵاتی ناوچەکەیان کردۆتەوە ناکرێت بە بەرنامەو مەبەست هێرش بکرێتە سەر ئاینی ئیسلام لە کاتێکدا زیاتر لە %٩٥ گەلی کورد لە پەیڕەوانی ئیسلامن.

ستاندەر زانیاری هەیە گروپێکی دەست ڕۆیشتوو لە زانکۆی ڕاپەڕین کە پەیوەندییان بە پڕۆژەی دابڕانەوەیە و چەپن دەیانەوێت لەڕێی ئەو سیمینارانەوە ناکۆکی بیرکردنەوە و ئاینی دروست بکەن کە کاریگەریەکی نەرێی دەبێت و مامۆستایانی زانکۆش هەڵوێستیان دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.