ئـەمریکادەیەوێت پەکەکە لەشنگال بمێنێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

ستاندەر:  کامەران خدر

بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی “یەنەی شەفەقی تورکی” ئـەمریکاھاوکاری ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) کردووە بۆدروست کردنی (٥) بنکەی سەربازی لەناوچەی شنگال، رۆژنامەکە ئـەوەشی خستۆتەرووکەوا ئـەمریکالەروی سەربازیشەوە ھاوکاری ھێزەکانی سەربەپارتی کرێکارانی کوردستانی کردووە لەناوچەکەدا. تاکو ئێستا هیچ یەکێک ئەمریکا و پەکەکە هیج زانیاریەکی فەرمیان لەسەر دروستی ئەو هەواڵە بڵاونەکردۆتەوە. بڵاوکردنەوە ئەو زانیاریانە لەکاتێکدایە، ھەفتەی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئـەمریکابری (١٢) ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ پاداشتی ئـەوکەسەی کەواشوێنی سێ سەرکردەی (پەکەکە) ئـاشکرا بکەن، کەپێکھاتوون لەھەر یەک لە “موراد قەرەیلان، دۆران کاڵکان،جەمیل بایک). بەرای چاودێرانی سیاسی ئـەم ھەڵوێستەی وەزارەتی گەنجینەی ئـەمریکابەرامبەر سەرکردەکانی پەکەکە بۆ بێدەنگ کردنی تورکیایە لەبەرامبەر ئەو هاوکاریانەی کە ئەمریکا لە ڕۆژئاڤای کوردستا پێشکەشی هێزەکانی سوریای دیموکراتی دەکات..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.