ستاندەر
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم لابردنی پاشەکەوتی موچە دەبەستێتەوە بە بەغداوە.
ناوبراو رایگەیاند پێکھێنانی لیژنەی پێداچونەوە بە بودجەی ھەرێم بریارێکی گرنگە ھیوادارین بەجۆرێک بێ پێداچونەوەکە کە پشکی ھەرێم بەشێوەیەک زیادبکرێ بتوانین پاشەکەوت نەھێلین.
ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە کە کە بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی وزەی عێراقی بەھۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئێستا حکومەتی ھەرێم داھاتی مانگانەی لە نەوت ٩١٤ ملیۆن دۆلاری تێپەراندوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بەڵێنی لابردنی پاشەکەوتیان داوە لە حکومەتی نوێ و، بەھۆیەشەوە لایەنەکان بەتایبەت گۆڕان کەوتۆتە ژێر کاریگەری ئەو ھەواڵانە، بەڵام لێدوانی وەزیری پەروەردە کە لابردنی پاشەکەوتی بەستۆتەوە بە زیادکردنی ئەو پارەی بەغدا دەیداتە ھەرێم دەریدەخات پاشەکەوت دەمێنێتەوە، چونکە ھەرێم پابەند نابێت بە دانی نەوتەکەی بە سۆمۆ.