بۆ پارتیمە : هەنگاوێ بۆ پێشەوە دوو هەنگاو بۆ دواوە

لەلایەن ستاندار Posted on 441 جار بینراوە
مەهدی کاوانی
 پارتی لۆ مە دەزانی سیاسەت بکاو دەزانی چۆن چۆنی لە سەر وەتەرەکان وازی بکات بەڵام چونکێ نەبوویتە جێی متمانەی خەلک ڕۆژ بە دوای ڕۆژ متمانەی خەلک لە دەست دەداو بە ناچاری ڕێگەی تەزویرو تەنازول بۆ بەغدا ، دەگریتە بەر . لەو دوو هەلبژاردنە بە تایبەتی لەمەکەی ئاخیری ، ئەوەی بووە هۆکار بۆ ئەوەی ڕێژەی زۆر لە خوار پەنجا لە سەد بچیتە سەر سنووقەکانی دەنگدان ، هۆکارە هەرە سەرەکیەکەی پەرتەوازەی ئۆپۆزسیۆن بوو . حالەتی وەها دوو لێکەوتەی هەرە خراپی بۆیان لێ کەوتەوە . یەکێکیان تەزویری بێ شومار کە دەکاتە کەم کردنەوەی یەکەمی کورسیە هاتووەکان . دووەمیشان بەشی هەرە زۆری دەنگە بایەکۆتەکان ، دەنگی ئۆپۆزسیۆن دەبوون کە زیانە هەرە گەورەکە بەر بزوتنەوەی گۆڕان کەوت .
لە پێک هێنانی حکومەتیش پارتی لە هەموو حیزبەکان زیاتر دەست کراوەیە واتە زیرەکن لە دابەش کردنی پۆستەکان و هێشتنەوەی گرنگەکان بۆ خۆیان و زۆر زۆر بە وردیش گەمە لە سەر دابەش بوونە سیاسیەکان دەکەن نەک بە حیسابی کورسی هاتوو بەلکو بە گوێرەی جولەی جەماوەرو ڕێژەی متمانەیان بۆ جەماوەر . بە هەموو هەولێکیشیان دەیانەوێ ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی گۆران و کۆمەڵ بکەنە برا بەشی ئەو ئەدا خراپەی کە بەڕاستی لەو چوار ساڵەدا لێی دەکەوێتەوە بە تایبەتی لە نەبوونی هەلی کارو مانەوەی چارەگە موچە وەک خۆی و بە خراپتریشەوە . هەتا پێشیان بکرێ هەوڵی ئەوە دەدەن ئاگرە سوورە لەخۆم دوور بێ بە تایبەتی لە سەر بزوتنەوەی گۆڕان و هەل و مەرجی وەها بخولقێنن کە گۆران و یەکیەتی بە تەواوەتی بکەنە دوژمنی یەکتر . من لە شوێن بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ بومایە ئەو چوار ساڵە بە ئۆپۆزسیۆن دەمامەوە .
حکومەتی دادێی هەرێم لە چاو خولەکانی پێشتری و لە بەرامبەر بەغدا نیوەی دەسەلاتی جارانی نامێنێ و زۆر لە پێگە ئابووریەکانی بە تایبەتی لە رووی نەوت و خالە سنووریەکان وفرۆکەخانەکان بە قازانجی بەغدا کەمی کردۆتەوەو ئەوە جگە لەوەی بودجەکە لە ۱۷٪ بۆ ۱۲٪ و هەندەک کەمی کراوەتەوە . حکومەتی هەرێمیش و تاکو ئێستا تەنیا چاکسازی لە داهاتە نزمەکان کردووەو بە قەد تۆزقالێک چاکسازی لە چینە سەرەوەکانی نەکردووەو تا ئێستا نەیتوانیوە بە قەد تۆزقالێک کارتێکردنی مافیای وڵات لە سەر حوکمرانی کوردستان کەم کاتەوە . ئەمەریکا هەر لە ئێستاوە قورسایی مامەلە کردنەکانی خستۆتە سەر بەغداو گەر کار وا بەڕێوە بڕوا ولاتانی ئەقلیمی و عەرەبیش هەمان ڕێچکە دەگرن . ئەو هەموو شتانە لە کاتێک دایە کە حکومەتی ناوەند بە تەواوەتی خۆی قایم نەکردووە .بێشک ئەگەر ئەوە ڕووبدات و لە ڕێگایەوە قورسایی سیاسی هەرێمیش ڕوو لە بەغدا دەکا وای لە ئابووریش .
ئەو پاشەکشە هەرێمیەی خۆمان بەشی شیر بەر پارتی دەکەوێ ، چونکە لە هەموو خولەکان بە تایبەتی لەو خولە بەشە هەرە زۆرەکەی کورسیەکانی پەڕلەمان و پۆستە حوکمیە هەستیارەکان بۆ خۆی دادەنێ و وەک دوژمنیش سەیری تەواوی ئۆپۆزسیۆن دەکا بە تایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و لە گەڵ یەکیەتیش ڕۆژەک دۆستن دوو ڕۆژان دوژمنن . ئێ بۆ خۆشتان دەزانن بەهێزی حکومەتی ناوەند لە بێهێزی حکومەتی هەرێم ، سەرچاوە دەگرێ . 
Related image

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.