حکومەتی ھەرێم پێنج سەد ملیار دیناری بانکە ئەھلیەکان قەرزارە لەمبارەیەوە رونکردنەوە دەدرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 234 جار بینراوە

ستاندەر

شێروان ئەنوەر سەرۆکی ھاوبەندی بانکە ئەھلیەکانی ھەرێم رایدەگەیەنێت حکومەتی ھەرێم تا ئێستا نیوەی قەرزی بانکە ئەھلیەکانی داوەتەوە بە بڕی پێنج سەد ملیار دینار و، ھێشتا نیوەکەی تر ماوە. ناوبراو بۆ دوارۆژ رایگەیاندووە  بریارە لەداھاتو ئەو قەرزەی ماوە حکومەتی ھەرێم بەھاوبەشی لەگەل بانکی ناوەندی عێراق بیداتەوە.
ھاوکات لەچەند رۆژی رابردوو ئاژانسە جیھانیەکان بڵاویان کردەوە مانگانە حکومەتی ھەرێم ٢٠٠ ملیۆن دۆلار قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکان دەداتەوە.
جێ ی باسە تاکو ئێستا ھیچ داتایەک لەبارەی قەرزەکانی سەر ھەرێم بڵاونەکراوەتەوە و، دیار نیە دانەوەی قەرزەکان بە چ میکانیزمێکە و، ھۆکاری قەرزەکان چین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.