ستاندەر: سلێمانی
یاساناسێکی کوردستان داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات بەوەی بەهۆی زۆربوونی مەترسی چەک دەستکاری یاسای سزادان بکەن.
د. علی عبداللە شارەزایی یاسایی لە واڵەکەی خۆی داوا لەپەرلەمانتاران دەکات لە دانشتنی داهاتوودا کار لەسەر تعدیل یاسای سزادان بکەن تایبەت بە هەلگرتنی چەک بەجۆرێک بەهۆی مەترسی دیاردەکە سزاکەی تووندتر بکرێت.
دەقی داواکە:
داواكاریه‌كی به په‌له بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
له هه‌ر وولاتیكدا تاوانیكی دیاریكراو به خیرای زیادی كرد ئه‌وا یاساكانی تایبه‌ت به‌م تاوانه‌ی بۆ هه‌موار ئه‌كه‌ن و سزاكانی توند ئه‌كه‌ن، به‌ریزان تاوانی كوشتنی به به‌كارهینانی چه‌كی مۆله‌تدارو بیی مۆله‌ت زۆر زۆر زیادی كردوه‌و بۆته دیارده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار له سه‌ر ژیانی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌لگه، بۆیه پیویسته تاوانی كوشتن به به‌كارهینای چه‌ك له كاتی هه‌ر كیشه‌یه‌كی كۆمه‌لگه‌دا به زووترین كات یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌ربكریت و چاره‌سه‌ری ئه‌م دیارده قیزه‌ونه بكات و سزاكه‌ی بكریته اعدام…
به‌ریزان له یاسای ژماره 111عقوباتی عیراقی سالی 1969 هه‌ر سزاكه‌ی اعدامه به‌لام به‌داخه‌وه تاوانباران ناترسین و بیویسته به زووترین كات په‌رله‌مانی كوردستان به چه‌ند ماده‌یه‌ك یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌و دیارده مه‌ترسیداره ده‌ربكات و كوشتنی ئه‌نقه‌ستی به به‌كارهینانی چه‌ك جیابكریته‌وه له یاسا گشتیه‌كه‌ی عقوباتی عیراقی.
ئه‌وه‌ش ئه‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راگه‌یاندن و یاساناسان و دادوه‌ره‌كان لانی كه‌مه‌كه‌ی له راگه‌یاندن باسی مه‌ترسی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌كه‌ن و تاوانبارانیش زیاتر ئه‌ترسین كاتی ئه‌زانن كه تاوانی كوشتنی به‌كارهینانی چه‌ك عقوبه‌كه‌ی اعدامه، بیویسته له یاساكه‌شدا ئاماژه به‌وه بكریت كه به‌هیج جۆریك سولحی لایه‌نه‌كان قبولنه‌كریت له‌م تاوانه‌دا، هیچ مه‌نتقی تیا نیه له كۆمه‌لگه‌یه‌كی 5 ملیۆنیدا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك جه‌ند كه‌سیك ببنه قوربانی ئه‌م دیارده ترسناكه.
تیبینی / هه‌ر فراكسیۆنیك پشتگیری داواكاریه‌كه‌مان ئه‌كات و پیشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستانی ئه‌كات من ئاماده‌م پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌م دیارده ترسناكه‌تان بۆ ئاماده بكه‌م.
د. علی عبدالله
پاریزه‌رو یاساناس