پارتەکانی باکور داوای بەفەرمیکردنی زمانی کوردی دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 425 جار بینراوە

ستاندەر

لە ئامەدی باکوری کوردستان هەدەپە و ١١  پارتی دیکەی کوردی لە پلاتفۆرمێکدا لەم هەفتەیە تاوتوێی بارودۆخی زمانی کوردیان لە تورکیا کرد و لە بەیانی کۆتاییدا داوای بەفەرمی کردنی زمانی کوردی دەکەن.

جێی ئاماژەپێکردنە لە دای کودەتاکەوە ئەو مافە کەلتورییانەی کە پێشوتر بەدەستهاتبو لە باکور ئێستا کەوتۆتە بن گوشار و زمانی کوردی دوبارە کەوتۆتە بن هەڕەشە، حکومەتی توکیا مافی هەبونی یەک قوتابخانەی سەرەتایی ئەهلیشی قەبوڵ نەکردوە و دایخستوە، هەروەها ئەو شارەوانیانەی کە زمانی کوردیان لە تابلۆ کاندا بەکارهێنابو دوچاری لێپێجینەوە بون و تابلۆ کوردیە هەلواسراوەکانیان پێ لابردون.

لە پلاتفۆرمەکە دا حزبە کوردیەکانی باکور جەختیان لە بەفەرمیکردنی زمانی کوردی لە تورکیا کردەوە لە پاڵ زمانی تورکی بۆ پەروەردە بەزمانی کوردی و بوارەکانی دیکەی ژیان.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.