لەسەر تەسلیم نەکردنی تۆمەتباران پۆلیسی هەولێر و سلێمانی یەکتر تۆمەتباردەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 251 جار بینراوە

ستاندەر

عەبدولخالق تەڵعەت، بەرێوەبەری پۆلیستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند ژمارەیەک تاوانباری راکردوو لەدەستی یاسا هەیە ئێستا لە سلێمانی داڵدە دراون و پۆلیستی سلێمانی هاوکاری تەسلیمکردنیان بە ئێمە ناکات.

لەبەرامبەردا ئاسۆ شێخ تەها بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند ناوی هەر تۆمەتبارێک کە لە سنوری سلێمانی هەبێت گەیشتبێتە دەست پۆلیس دەستگیرکراون و لەماوەی رابردووش چەندین کەس دەستگیرکراون، ناوبراو وتیشی پۆلیسی هەولێر هاوکاری ئێمە ناکات لە تەسلیم کردنەوەی ئەو تۆمەتبارانەی لە هەولێر داڵدە دراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.