عەلی باپیر:بەدوری دەزانم گەمارۆکانی ئـەمریکابۆسەر ئـێران ببێتەھۆی روخانی حوکمەتی ئـەو وڵاتە

لەلایەن ستاندار Posted on 277 جار بینراوە

ستاندەر – کامەران خدر

لەچاوپێکەوتنێکیدالەگەڵ ئـاژانسی ئـەنادۆڵ “علی باپیر” ئـەمیری کۆمەڵی ئـیسلامی رایگەیاند: ئـەگەرچی ئـەمریکاگەمارۆی سەختی خستۆتەسەر ئـێران، بەڵام بەدوری دەزانم سزاکانی ئـەمریکابۆسەر ئـێران حوکمەتی ئـەو وڵاتە بروخێنێت. لەدرێژەی دیدارەکەدا”علی باپیر” ڕەخنەی لەئـەنجامدانی ریفراندۆم گرتوو گوتی، بریارێک یان قسەیەک بکەوێت باشترە لەکەوتنی ھەرێمێک، دەشڵێت: پێشترسنورمان عەمرین بوو، ئـێستاش سنورمان پردێ یە. بەڕای بەشێکی زۆری چاودێرانی سیاسیش ریفراندۆمی ھەرێم ھۆکاری سەرەکی لاوازبوونی پێگەی کورد لەعێراق و پاشەکشەی پەیوەندییەکانی کورد بوو لەگەڵ وڵاتانی ئـیقلیمی و نێودەوڵەتییەوە. شایەنی باسە پێش ئـەنجامدانی ریفراندۆم دەزگای ستاندەر توێژینەوەیەکی وردی خستەروو لەسەر ریفراندۆم، لەتوێژینەوەکەدا بەوردی ھەموو ئـەو مەترسیانەی باسکردبوو کەئـێستاھاتوونەتە بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.