مەسعود بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 442 جار بینراوە

ستاندەر
مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، بەئازادبوونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا لە زیندانەکانی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤای کوردستان کە ئەو بە زیندانەکانی پەیەدە ناوی ھێناوە، ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بە ئازادبوونی عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا لە زیندانەکانی پەیەدە زۆر خۆشحاڵ بووم.

لە ڕاستیدا جێگەی خەباتکاری وەک ئەو دەبوایە زیندانەکانی دوژمن با نەک زیندانی لایەنێکی کوردی.

ھیوادارم ئەوە ببێتە دەستپێکێک بۆ ئازادکردنی سەرجەم گیراوانی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە زیندانەکانی پەیەدە دان و ھەروەھا دۆزینەوەی ھەموو ئەو چالاکوانە کوردانەی کە لەوێ بێسەروشوێن بوونە.

ئومێد دەکەم لەمەودوا ڕۆژئاوای کوردستان کرانەوەی سیاسیی بەخۆیەوە ببینێت و چیتر خەڵک و لایەنە سیاسییەکان بەھۆی بیروڕای سیاسی ئازار نەدرێن و زیندانی نەکرێن.

مسعود بارزانی

١٥ـی ١١ـی ٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.