وەزارەتی بەرگری عێراق لێدوانێک لە بەرژەوەندی پەکەکە دژ بە تورکیا دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 315 جار بینراوە

ستاندەر

لیوا تەحسین خفاجی  فەرماندەی سەربازی وەزارەتی بەرگری عێراق لەمیانەی لێدوانێکیدا ھۆشداری توند دەداتە” ئـەردوگان” و رایدەگەیەنێت: سوپای تورکیا بۆی نیە خاکی عێراق ببەزێنێت و لەناو خاکی وڵاتەکەیەوە ھێرش بکاتە سەر گروپێکی دیاری کراو، ئـەو لێدوانەی لیواکەی وەزارەتی بەرگری عێراق لەکاتێکدایە، کەوا لەچەند ڕۆژی ڕابردوو، ڕەجەب تەیب ئـەردوگان ھۆشداری داوە لەوەی کەوا تورکیا ھێرش دەکاتە سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەشنگال و قەندیل. شایەنی باسە لەئـێستادا لەناوچەکانی سەر بەناحییەی سیدەکان سوپای تورکیا بەدرێژایی ٢٠کم خاکی ھەرێمی کوردستانیان بەزاندووە کەبەپێی دەستور بەشێکە لەسیادەی خاکی عێراق، لەم بارەشەوە تاوەکو ئـێستا حوکمەتی ھەرێم ھەڵوێستێکی رون و راشکاوی دژی شکاندنی سنور لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ سەر ھە رێم نەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.