کۆمەڵی ئیسلامی ڕەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندیەکی ژێربەژێری لەگەڵ پارتی هەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

ستاندەر

عبدالستار مجید سەرۆکی فڕاکسیۆنی کۆمەڵ لەپەڕلەمانی کوردستان لەڕونکردنەوەیەکیدا ڕەتیدەکاتەوە هیچ کەناڵ و لینکێکی نهێنی و شاراوە و هیچ مامەڵەیەکی ژێربەژێری لەنێوان کۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموکرات هەبێت بۆ بەژداری کۆمەڵ لە حکومەتی داهاتوی هەرێم و ڕاشیدەگێنێت هەر پەیوەندیەک ئەوەی هەبێ و هەبووە، بۆ خەڵکمان ئاشکراکردووە، چونکە ئامانجی ئێمە لەبەشداریکردن یان نەکردنی حکومەت خزمەتکردنی خەڵکە.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر NRT لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە کردبوو کە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ڕێگەی عبدالستار مجیدەوە گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی نێچیرڤان بارزانی هەیە بۆ بەشداریی لە کابینەی داهاتووی حکومەت .

ئەوەش دەقی ڕونکردنەوەکە

ڕوونکردنەوەیەک …
کەناڵی NRT لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات کە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ڕێگەی منەوە گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هەیە بۆ بەشداریی لە کابینەی داهاتووی حکومەت .
لێرەوە سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە و زانیارییەکانی ناڕاستن و دەبوو ئەو بەڕێزانە بۆ پاراستنی “میسداقیەتی سەحەفی”خۆیان پەیوەندیان پێوە بکردمایە تا زانیاریی ڕاست و دروستیان بدەمێ نەک ئەو هەڵەیە بەسەریاندا تێپەڕ ببێ .
بۆ ڕایگشتیشی ئاشکرا دەکەین کە کۆمەڵ هیچ کەناڵ و لینکێکی نهێنی و شاراوە و هیچ مامەڵەیەکی ژێربەژێری نیە، ئەوەی هەبێ و هەبووە، بۆ خەڵکمان ئاشکراکردووە، چونکە ئامانجی ئێمە لەبەشداریکردن یان نەکردنی حکومەت، خزمەتکردنی خەڵکە، هەرکات زانیمان ئەو ئامانجە دێتە دی بە ئۆپۆزسیۆنبونمان بێ یان بەشداریی لە حکومەت، ئەوا دوو دڵ نابین و بە خەڵکی کوردستانی دەڵێین …

عەبدولستار مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.