وا پێدەچێت جارێکی تریش سێکتەری تەندروستی ببێتەوە قوربانی مەرامە حیزبیەکانی پارتی و یەکێتی …

لەلایەن ستاندار Posted on 317 جار بینراوە

یوسف عوسمان عەزیز
چالاکوان و ڕەخنەگری بواری تەندروستی

لە پلانی گچکە کردنەوەی وەزارەتەکان بۆ ئەو کابینەیە ، وەزارەتی تەندروستی بە تێکھەڵکێشی وەزارەتێکی تر و دەستەیەکی تر دیسان بدرێتەوە کەسانێکی موراھیقی حیزبی و بە وێنەی پێشتر ، کەسانی خۆ ڕەپێشکەر و گوێ لەمستی بەرپرسە دەست ڕۆیشتوەکانی مەکتەب سیاسی پارتی و یەکێتی ، ئەوانەی وا ڕاھێنراون خزمەتی تەندروستی بریتی بێ لە ڕازی کردنی سەرەوەی خۆیان لە سیاسیە پێ نەزانەکانی خەمی خەڵک ، بە ئامانجی گەیاندنی زۆرترین قازانج بە خەستەخانە تایبەت و کۆمپانیاکانی دەرمان و ھاوردەکردنی پێداویستیە پزیشکیەکان و تەندەری پڕۆژەکانی سەربەخۆیان و خراپ کردنی زیاتری دۆخی خەستەخانە حکومیەکان و نزم کردنەوەی زیاتری ئاستی ھۆشیاری تەندروستی خەڵک بێ ئومێد بوونی نەخۆش لە چارەسەری پزیشکی دا .

لێرەوەش ھەروەک و جاران ئەنجومەنێکی حیزبی لە وەزیر و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی و دکتۆر و کارمەند و کادیری حیزبی کە زۆریان لە شەھادە فرۆشەکانن ، بۆ چەند ساڵی دادێ دەکەونە وێزەی نەخۆش .
وەزارەتی تەندروستی بووەتە دەڵاڵ و مایەی بوژانەوەی زۆرانێک لە نەخۆشخانە شەریکەکانیان لە وڵاتانی تورکیا و ئێران و ئوردن و ھیندستان لە ڕێگای کۆمەڵێک کۆمپانیای ھاوردە کردنی بازرگانی کردن بە مرۆڤ لە ھێنان و بردنی نەخۆش ، لە کاتێک ناوەندی زانستی وەزارەتی تەندروستی بە ھەماھەنگی خوێندنی باڵا و پلان دانان تا ئاستی سفر کەمترین توئژینەوەی زانستی و بەرھەمی چاپەمەنی تەندروستی لێ بەرھەم دێت .
خودی ناوەندی دیوانی وەزارەت و زۆرانێک لە خەستەخانە و بنکە تەندروستیە حکومیەکانی کە لە دەمی بەعس دروست کرابوون ! بە بێ سەر و بەرترین و پیس و پۆخڵ ترین دەمیان تێ دەپەڕن .
ھەموو ئەو سەندیکا حیزبیانەی سەربەخۆیان بوون ئێستا لە عانی کار پێ نەمانیان بەر ھەڵمەتی تەھمیش کەوتوون لەو کاتانەی پێویست بوو پشت لە کارمەند و دکتۆری ناڕازی بۆ مووچە نەکەن ، بە پێچەوانەوە ھەڵخەڵێتەنەریان بوون بە وەعدی ناڕاست سەنگەرێکی جێ ڕەخنەو چاودێر نەبوون چوونکە زووتر فەرمانە حیزبیەکانیان جێ بەجێ دەکرد .

لە دەمی ڕژێمی بەعس شارێکی وەک و ھەولێر کە پێتەختی حوکم زاتیکەیان بوو ، ھیچ یەکێک لە مودیر عامەکانیان وابەستەی بەعس نەبوون تەنیا لە ئیدارە کردن و ڕایی کردنی کار و باری دکتۆر و کارمەند و فەرمانبەر پسپۆڕی بواری کارگێڕی نەخۆشخانەکان بوون . جوانترین بەڵگەشیان لە ھەردوو ساڵی ١٩٨٤ و ١٩٨٥ ھەولێر لە پێشبڕکێی خاوێنی شارەکان پاقژترینیان بوو .
بۆیە بە پلەی یەکەم لەسەر دکتۆرەکانە بە تایبەت گەنجەکان ئەوانەی ئومێدێکیان لەسەر ھەڵدەچنرێ ، نەھێڵن چیتر بەرپرسانی حیزبی کەڵبەی تێر نەبوویان بئاخنە جەستەی پیرۆزی تەندروستی بۆ خزمەتی خۆیان ، با ڕووی ڕەخنەکانیان ئاڕاستەی ھەموو لایەک بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.