دیوێکی دیکەی دانوستاندنەکان لە بارەی کابینە نوێیەکە

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە

سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی

پارتی شاندێکی پێنج کەسی پێکھێناوە، بەمەبەستی سەردانیکردنی چەند لایەنێکی سیاسی لە نێویان یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان و وەرگرتنی بۆچوونیان لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێ.
ئەو شاندەی پارتی کە بڕیارە سبەی شەممە( ١٧ی تشرینی دووەم)، سەردانی سلێمانی بکات تەنھا ئاڵووگۆڕی بۆچوون و گوێگرتنە لەیەک و ھیچ بڕیارو پێشنیازێکیان لانییە، شاندەکەش ھێلی دووەمی مەرکەزی بڕیاری ئەو حزبەن.
پێشوازی یەکێتی و گۆڕانیش بۆ شاندی پارتی لە ئاستی کەسی یەکەم نابێت، بەڵام یەکێتیی کۆمیتەیەکی دانوستاندنی یشەش کەسی ھەیە کە پێکھاتووە لە ( قوباد تاڵەبانی، شاڵاوکۆسرەت ڕەسوڵ، حاکم قادر، عیماد ئەحمەد، عومەر فەتاح، رەفعەت عبداللە ) جگە لە کۆسرەت ڕەسوڵ و باڤڵ تاڵەبانی و چەند کەسێکی دیکە، بە پێی پێویست بەژدرای کۆبوونەوەکان دەکەن.
بەشێوەیەکی نا فەرمی پارتی دەیەوێ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ( ٤ بۆ ٥) پۆستی وزاری لە نێوشیان پۆستی وەزیری پێشمەرگە بدات بە یەکێتیی، بەڵام یەکێتیی چاوی لە پۆستی وەزیری ناخۆیە لە نێو وەزارەتە سیادییەکان.
پارتی لەگەڵ ئەوەیە چوار وەزارەت بە یەکێتیی ببەخشێ، ڕەنگە وەزیری دارایش پێشکەشی گۆڕان بکات، ئەگەر گۆڕان بڕیاربدات بەژداریبکات و داوای وەزارەتی سیادی بکات.
پارتی نایەوێ وەزیری سامانە سروشتییەکان و ناوخۆ بدات بە ھیچ ھێزێک، بەڵام یەکێتیی لەگەڵ ئەوەدایە ئەو وەزیرە ناوخۆیەی پارتی دایدەنێت، پێویستە بریکارەکەی کە یەکێتییە ھەمان دەسەڵاتی ھەبێت.
ئەگەر یەکێتیی پۆستی وەزیری پێشمەرگە وەرگرێت لە لایەن ھەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و کۆسرەت ڕەسوڵ شێخ جەعفەر پەسەندکراو نییەوڕەتکراوەتەوە، تاوەکو ئێستاش ھەریەک لە دکتۆر دارا ڕەشید و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ دوو لەو کەسانەن لەوانەیە پۆستی وزاری وەرگرن .
یەکێتیی لەم نەخشە ڕێگایەی دایناوە، کە ناوەڕۆکی نەخشە ڕێگاکە تایبەتە بە شێوازی حکومڕانی و ئەو پۆستانەی یەکێتیی داوای دەکات، ئەو حزبە دەیەوێ لەگەڵ پارتی بەپێی ڕێککەوتنێکی ستراتیژی بۆماوەی چوار ساڵ ڕیکبکەوێت، لەبارەی پرسە ناوخۆییەکان و پرسی مامەڵە لەگەڵ بەغداو وڵاتانی ئیقلیمی. خاڵی لاوازی نەخشە ڕێگایەکەش ئەوەیە، کە زیاتر قسەی ئینشائین و پێناچێت پارتی زۆر گوێیان بۆ بگرێت.
بە نسبەت یەکێتیی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت و دوو وەزارەتی سیادی گرینگە، لە ھەمانکاتدا ئەو حزبە زۆر سوورنییە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، چونکە پێیوایە پەرلەمان لەلایەن پارتی و نزیکەکانی قفلدراوەو سوودێکی ئەوتۆی نییە، ئەگەر لە حکومەت پۆستی و ئیمتیازاتی زیاتریان پێبدرێت، پێویستە ئاڵوگۆڕی پێبکەن.
جگە لەو نەخشە ڕێگایەش، یەکێتیی پڕۆژەیەکی ھاوبەشی ھەیە بۆ کۆکردنەوەی ھێزەکانی زۆنی سەوز لەماوەی داھاتووشدا دەیخاتە بەردەم لایەنەکان، ئامانجیش لەو پڕۆژەیە ڕاستکردنەوەی باری لاسەنگی ھێزەکانی ئەو سنوورەیە لەبەرامبەر پارتی.
پارتی دەیەوێت لە کاتی گفتووگۆکان لە بارەی پێکھێنانی حکومەت ھەردوو پرسی پۆستی سەرۆکی ھەرێم و دەستوور لەسەر ھێزە گەورەو بڕاوەکان فەرزبکات.
لە ھەموو حاڵەتەکان پێکھێنانی حکومەت درێژە ناکێشێت، چونکە پارتی لەم کابینە نوێیەدا شەریکی دڵسۆزی کەس نییەو کەسیش ناکات شەریکی نیوە بە نیوە، بەڵکو بەشێک لە پۆستەکان دەبەخشێتە یەکێتیی و گۆڕان و چەند پێکھاتەیەک، ئەو کارەش لەماوەیەکی کەمدا کۆتایی پێدەھێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.