تورکیا دوبارە شکستیھێنا لەڕازیکردنی ئەمریکا بۆ دژایەتیکردنی یەپەگە

لەلایەن ستاندار Posted on 352 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ شەممە ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا لەپەیوەندیە تەلەفۆنیەکدا ھەردولا کۆکبوون لەسەر دژایەتیکردنی سعودیا لەکەیسی تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنوسە سعودیەکە، بەڵام جێگای باسە تورکیا لە ھەوڵەکانی بۆ بڕینی ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ ھێزەکانی یەپەگە لەڕۆژئاوا شکستی ھێنا و دۆناڵد ترەمپ ڕەتیکردەوە ھاوکاریەکانی بۆ ھێزەکانی یەپەگە ببڕێت.

جێگای ئاماژەیە لەو ماوەیە تورکیا نەرمیەکی زۆری بۆ ئەمریکا نواندوە ھەر لەپرسی ئازادکردنی قەشە ئەمریکیەکە و کەیسی ڕۆژنامەنوسە سعودیەکە لەپێناو بڕینی ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ ھێزەکانی یەپەگە بەڵام لەدوای ئەو ھەموو نەرمی نواندنە ئەمریکا تورکیای بێھیواکرد و ڕەتیکردەوە ھاریکاریەکانی لەگەڵ یەپەگە کۆتایی پێبێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.