ئەو مامۆستا ئایینیەی دژی خۆپیشاندان بوو دەلێ ئاھەنگی مەولود بۆ چەواشەکاری و مەرامی سیاسیە

لەلایەن ستاندار Posted on 537 جار بینراوە

ستاندەر

مامۆستایەکی ئایینی داوادەکات یادی مەولود نەکرێتەوە چونکە لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام و ھاوەڵەکانی نەکراوەتەوە.

عەبدولغەنی تەھا بەزاز، مامۆستای ئایینی لە شاری ھەولێر لە وتاری ھەینی رایگەیاند ئەوانەی ئاھەنگی مەولود سازدەکەن بۆ چەواشەکاری و مەرامی سیاسیە و کاری تری پێویستتر ھەیە پارەی لێ سەرف بکرێت، وتیشی سوڵتان موزەفەر کە کاتی خۆی یادی مەولودی کردۆتەوە هەڵەی کردووە و نەیپێکاوە.

جێی باسە چەند ساڵێکە ڕەوتی سەلەفی لە کوردستان مەولود بە داھێندراو و حەرام دەزانن، لە کاتێکدا مەولود ھاوشێوەی نەورۆز بۆتە بۆنەیەکی میللی لەنێو گەلی کورد.

بۆچونی ئەو مامۆستا ئایینیە لەکاتێکدایە لە دەمی خۆپیشاندانەکان دژ بە بڕینی موچە دژی خۆپیشاندان وتاریدا و رایگەیاند بۆ نانەوەی پشێویە.

Mala Gani

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.