پارتی بۆ دەیەوێ گۆڕان بەشداری حکومەتی داهاتوو بکات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 349 جار بینراوە

ریبین شەمامكی

بە بۆچوونی خۆم پارتی بۆ چەند مەبەستێک دەیەوێ گۆران راکێشێتە ناو ئەو حکومەتە، دیارترینیان:
_ پارتی دەیەوێ لەرێی گۆڕانەوە زۆنی سەوز بخاتە ململانێیەکی ناوچەیی، بۆ ئەوەی لە گەشەی بخات و خەریکیان بکات،

_ پارتی دەیەوێ سزای یەکیتی بدات، و تۆڵەی پۆستی سەرۆک کۆماری لێ بکاتەوە ، وە لەدژی سوور بوونی یەکێتی لە بەشداری پی نەکردنی گۆڕان، هەڵوێست وەر بگرێت.

_ پارتی بەبەشداری پێکردنی گۆڕان لەشەریکە بەشی جێگری حکومەتێکی بەمل داهاتوو رزگاری دەبیت، بەتایبەتی قوباد تاڵەبانی، چونکە دەزانی بە دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆکی حکومەت قوباد ئەو پۆستە وەر ناگرێت، بەوەش هیچ کارەکتەرێکی دی ناتوانێ وردەکاری سەرۆک ئاگادار بێت، وەک شەریکی حەقیقی، ئەو کاتە سەرۆک وەزیران باشتر دەتوانێ یاری سیاسی و ئابووری خۆی بکات!

_ پارتی دەیەوێ یەکێتی لەرێی بەشداری پی کردنی گۆڕان لاوز تر بکات ، رەنگە لە غیابی گۆران یەکیتی ببێتەوە هێزی یەکەم لەو زۆنە، بەتایبەتی لەسەر دەستی ئەو گروپەی کە ئێستا هەژموونیان هەیە بەسەر یەکیتی و زۆر جار میزاجی پارتی دەگرن.
_ پارتی دەیەوی بە بەشداری پێکردنی گۆڕان هێزی موعارەزە لاواز بکات و حکومەتی داهاتووی پێ جوان بکات، کە بڵێ گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیون لە حکومەت بەشدارە.
_ پارتی دەزانی لە غیابی گۆڕان حکومەتی داهاتوو دەکەوێتە بەر رەخنەی توندی ئۆپۆزسیون، ئەگەر گۆڕان قیادەی بکات، کە هیچ زەمانەتێک نیە تا چوار ساڵی دی ئەو کابینەیە بەسەلامەتی تەمەن بکات.

_ پارتی دەیەوێ لەرێی نەوەی نوێوە ئەو پۆست و وەزارەتانەش ریسوا بکات کە گۆران وەری دەگرێت لەرێی ئەو ماکینە ئیعلامیەی nrt لەدژی گۆران بەکاری دێنن، کاتێ ناتوانن یان رێگریان لێدەکرێ رۆڵ ببینن، کە دەبێتە هۆکاری زیاتر ناشرین کردنی گۆڕان لەو پۆستانەی وەری دەگرێت.

_ پارتی دەیەوی گۆڕان لە پەڕلەمان ئیحراج بکات، بەتایبەتی کاتێ نەوەی نوێ دەنگی زوڵال تر دەبێت لە پەڕلەمان ، بەتایبەتی ئەو یاسایانەی کە پێشوەخت پارتی مەرجی هەیە گۆران پشتگیری بکات، کاتێ دێتە ناو حکومەت، چونکە مەرجی پارتی لە بەشداری کردنی حکومەت بۆ هەر هێزێک ، دەبێ وەک و پارتی لەو حکومەتە بڕوانێ نەک تا سعات دوو لە حکومەت بێت و ئێواران وەک موعارەزە خۆی دەر بخات، یان وەک خولی رابردووی گۆران لە پەڕلەمان رەخنە بگرێ و قسە بکات لەناو حکومەتیش دابێت، ئەوە گەورەترین کیشەی پارتی بوو لە رابردوو کە هەرگیز رێگە نادات دووبارە ببێتەوە.

_ هیچ گۆڕانکاریەک رووی نەداوە لە تەشکیلەی کابینەی داهاتوو، هیچ زەمانەتێکیش نیە پارتی ئەو جارە باشتر بێت کە هەمان کاپتن قیادەی حکومەت بکات.
گۆڕان بە نەوشیروان مستەفا و ٢٤ کورسی پەڕلەمان، لە حکومەت وە دەرنرا، خێرە ئێستا لە دوای ئەو پیاوەو بە ١٢ کورسی پارتی بیەوێ دەستکراوەی بکات و گۆڕان شتێک بە شتێک بکات !! لەکاتێکدا پارتی بە ٤٥ کورسی خۆی و بە پەنجا کۆ یەک لە پەڕلەمان دەتوانێ هەموو شتێک بە میزاجی خۆی بکات! تۆ بڵێی پارتی گۆڕابێت و بیەوێ رەحم بە گۆڕان بکات و بەشداری کارای پێ بکات ؟ تۆ بڵێی پارتی ئەوەی لەبیر کردبێ ئەوی گۆڕان پێی کردووە لە رابردوو، لە داهاتوو تۆڵەی خۆی نەکاتەوە لێی و لە بیری بکات؟ بۆیە گۆڕان پێویستی بە گرینتی و زەمانەتە لەگەڵ پارتی، ئایا لە سیاسەتدا ئەوە واردە بەتایبەتیش هێزێکی وەک پارتی!!

بۆیە جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەبێ زۆر بەوردی شرۆڤەی خاڵ بەخاڵی هەموو ئەگەر و لێکەوتەکانی چوونە ناو حکومەت بکات، ئەگەر چوونە ناو حکومەتێک بە ناچاری بریتی بێت لە تەسلیم بوون و لە ناوچوون، ئەوا ئۆپۆزسیۆن بوون بە هەر نرخێک بێت دەبێتە ئومێد و هەڵسانەوەی گۆڕان ، ئەگەر قیادەیەکی حەکیم رابەرایەتی بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.