کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر نانخواردنێکی سەربازە ئەمریکیەکان و شەرڤانان بەیەکەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 358 جار بینراوە

ستاندەر

تورکیا بەفەرمی جارێکی تر ئەمریکای بە هاوکاریکردنی گروپە تیرۆرستیەکان تۆمەتبار کردەوە، بڵاوبونەوەی وێنەیەک کە تیایدا نانخواردنی چەند سەربازێکی ئەمریکی لەگەڵ شەرڤانانی یەپەگە توڕەبونی تورکیا بەدوای خۆیدا دەهێنێت، خلوصی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ئەمنی لە کەنەدا باسی لە بڵاوبونەوەی وێنەکە کرد و، ئەمریکا بە پشتیوانی -تیرۆر- لە قەڵەم دایەوە و گوتی ئەمریکا بەڵێنی پێدابووین پشتیوانی تیرۆر نەکات.

جێی باسە وێنەکە ١١ی ١١ی ئەمساڵ بڵاوبونەوە کە لە چێشتخانەیەکی شاری مەنبەج نزیک لە سنوری تورکیا شەرڤانان و سەربازە ئەمریکیەکان بەیەکەوە نان دەخۆن.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.