ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 315 جار بینراوە

ستاندەر

سەبارەت بە داخستنی خوێندنگە ئیسلامییەکان، فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رەخنە لە حکومەتی هەرێم دەگرێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی بریارەکە  دەکات.

دەقی راگەیەنراوەکە:

بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان

بە بڕیاری داخستنی خوێندنگە ئیسلامییەکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، ناڕازی و نیگەرانین و بە ستەمێکی دیکەی دەزانین کە ئەم دەسەڵاتە عەلمانییەی ھەرێم ھەر ڕۆژە و لەژێر پاساوێکدا بۆسەر دامەزراوە ئیسلامییەکانی ئەم ھەرێمە ئەنجامی دەدات .

لەبری گەشپێدان و داڕشتنی پرۆگرامی سەردەمییانەی پێشکەوتوو بۆ ئەو خوێندنگایانە، لەبری گرنگیپێدانیان و کردنیان بە ناوەندێک بۆ پەروەردەکردنی خوێنکاری تێگەیشتوو لە ئیسلام کە بەرەو توندڕەویی نەڕوات، بەداخەوە دەسەڵاتی سیاسیی ھەرێم خۆی بۆتە بەشێک لە بەلاڕێدابردنی بیری گەنجان و خوێندکاران و دروستکردنی کۆسپ و لەمپەر لەبەردەم خوێندنی ئیسلامیی و دامەزراوە ئیسلامییەکانی دیکەدا .

ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان تەواوی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەتدەکەینەوە و پێمانوایە بەتایبەتی بۆ ئێستا کە حکومەت خۆی کاربەڕێکەرە، ناتوانێ و بۆی نیە بڕیارێکی وا ھەستیار بدا و پێویستە بە زوترین کات ھەڵبوەشێتەوە .

فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان

١٨ ی ١١ ی ٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.