ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێن بە بەخشینی ھاوکاری دارایی بە رۆژنامەنووسان دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

ستاندەر
حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵێن دەدات ئەو ھاوکاریە بۆ رۆژنامەنووسان بگێرێتەوە، کە پێشتر بەھۆی قەیرانی دارایی وەستێنرابو.
ناوبراو لەسەردانێکی بۆ نوسینگەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق رایگەیاند ئەو مینحەیەی کە بەھۆی قەیرانی دارایی بڕابوو دەیگێرنەوە، وتیشی کەسوکاری شەھیدانی رۆژنامەنووس و بریندارانیش ھاوکاری دەکرێن و پارەی پێویست تەرخان دەکرێت بۆ ئەوەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عێراق بتوانێ چالاکی جۆراو جۆر ئەنجامبدات.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی داھاتی خەڵکی کوردستان زۆرترین پارە بەخشراوەتە میدیا سێبەرەکانی بەرپرسە باڵادەستەکان و میدیای ئازاد و ئەھلی نەک پشتیوانی نەکراوە بەڵکو بەربەستی بۆ دروستکراوە و رووبەرووی دادگا کراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.