مەترسیدار، زانیاری دەربارەی ئەو فرۆکەیەی ھەفتەی رابردوو سێ ھاوڵاتی پارێزگای دھۆکی شەھید کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 369 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ستاندەری راگەیاند ئەو فرۆکە جەنگیەی کۆتایی ھەفتەی رابردوو سێ ھاوڵاتیی سڤیلی لە سنوری دھۆک بەھۆی بۆردومانەوە شەھید کرد، شوێنی ھەستانەکەی سنوری پارێزگاکە بووە.
سەرچاوەکە وتیشی ئێستا ھێزەکانی تورکیا بنکە سەربازیەکانی سنوری بامەڕنێ سەر بە پارێزگای دھۆک تەنھا بۆ جوڵەی زەمینی بەکارناھێنن، بەڵکو کردویانەتە فرۆکەخانەی فرۆکە جەنگیەکانیان و لەوێوە ئامانجەکانیان دیاردەکەن بۆ ھەستان و بۆردومانکردن.
ئەو دەستدرێژیانەی تورکیا بۆ سەر ھەرێم کە رۆژ دوای رۆژ فراوانتر دەبێت لە کاتێکدایە حکومەتی ھەرێم ھیچ ھەڵوێستی نیە، جگە لە عێراق کە چەند جارێک بە فەرمی ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیای کردووە و داوای کردوە خاکی عێراق بۆ مەبەستی سەربازی بەکارنەھێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.