ستاندەر
عەبدولسەلام بەرواری سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ بەكەناڵی دیجلەی ئاسمانی راگەیاند: هیچ ئاماژەیەك نیە تاكو ئێستا بۆ سەردانی كردنی سەرۆكی پارتی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا.
هەروەها ناوبراو گووتی: ئەگەر مەسعود بارزانی سەردانی بەغدا بكات ئەوا سەردانێكی نا فەرمیە چونكە ناوبراو هیچ پۆستێكی فەرمی نیە جگە لە سەرۆكایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لەهەمان كاتدا گووتی: بەڵكو لەوانەیە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بكات بۆ چارەسەركردنی دۆسیەكانی نەوت وگومرگ وبودجە.