ستاندەر
له‌باره‌ی پشكی كورد‌و گۆڕانكاری له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕونكردنه‌وه دەدات۰ پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکە ڕایده‌گه‌یه‌نێت پشكی كورد له‌بودجه له 12.67%وه زیاد ده‌كرێت بۆ له14% ٫ چونکە ئێستا كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له14%ی په‌رله‌مان پێكده‌هێنێت۰
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یه‌كێتی لەمیانەی لێدوانێک بە پێگەی ئەلکترۆنی SNNی ڕاگه‌یاندوە : دیاریكردنی پشكی له17% له‌بودجه‌ی گشتیی عیراق بۆ هه‌رێم، جارێكی دیكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه ته‌رخان ناكرێته‌وه‌۰ هەروەک جەخت دەکاتەوە : لەهەوڵ داین به‌شه بودجه‌ی هەرێم زیادبكرێت بۆ 14% كه ئێستا نوێنه‌رانی كورد له14%ی په‌رله‌مان پێكده‌هێنن۰
ئەمە لەکاتێک دایە پێشتر به‌ته‌وافوق پشكی كورد بە ڕێژەی 17 % بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوانی هەرێم دیاری کرابوو ٫ ئێستاش كه 12.67% دیاریكراوه، پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردوە ئێمە وەکو نوێنه‌رایه‌تی كورد كار بۆ زیادكردنی پشكی كورد ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشمان به‌و ئاراسته‌یه كه پشكی كورد له‌یاسای بودجه زیاتر بكرێت بۆ 14% كه ئێستا نوێنه‌رانی كورد له14%ی په‌رله‌مان پێكده‌هێنن۰ هەندێک لەچاودێرانی سیاسی پێیان وایە کورد ڕووبەڕووی هەڵەیەکی مێژوویی دەبێتەوە ئەگەر پەرلەمانتارانی کورد بەوە ڕازی بن ٫ چونکە مەترسیدارە ڕێژەی پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا بکرێ بەبنەما بۆ دیاری کردنی پشکی کورد لەیاسای بودجە ٫ ئەگەری هەیە ژمارەی پەرلەمانتارانی کورد بەگوێرەی پڕۆسەکانی هەڵبژاردن گۆڕانکاری لەژمارەکەی ڕووبدات بەمەش بەشە بودجەی هەرێم ڕێژەیەکی دیاری کراوی سەقامگیری نابێ ۰