ستاندەر
لە دیدارێکدا لەگەڵ د.دبەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، راکان جبوری رایدەگەیەنێت ئەو پرۆسەی کە لە کەرکوک بەرێوەدەچێت دژ بە کورد دەستی ئەوی تێدانیە.
لەدانیشتنەکە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، د,بەرهەم رەخنەی لە راکان جبوری گرتوە بۆ ئەو بەربەستانەی لە کەرکوک بەرامبەر کورد دروستکراون و، داوای کردوە دەسبەجێ ئەو رێوشوێنانە بوەستێندرێن، لەبەرامبەردا پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت رایگەیاندووە ئەو بڕیارانە پەیوەندی بە ئەو نیە، بەشێکی هی سەردەمی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراقە، بەشێکیشی پەیوەندیدارە بە هەرێمی کوردستان، جێی باسە ناوبراو ڕوونی نەکردۆتەوە کە ئەوەی پەیوەندی بە هەرێم هەیە چیە و چۆنە. چاودێران پێیان وایە بۆ لێدان لە یەکێتی و زیاتر تاوانبارکردنی بە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، لە هەرێمەوە پشتیوانی لە ئالۆزبونی زیاتری دۆخی کەرکوک دەکرێت.
جێی باسە بەهۆی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە نیوەی خاکی کوردستان لە کەرکوک تا شەنگال تەسلیم کرایەوە و، بەو هۆیەوە تاکو ئێستا ئەو ناوچانە ناسەقامگیری بەردەوامی هەیە.