ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ستاندەر، دوای یەکلانەبونەوەی ململانێی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی وەزیری دادی حکومەتی عێراق، عادل عەبدولمەهدی پێشنیاری کردووە بزوتنەوەی گۆڕان کەسایەتی سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات و بۆ ئەو مەبەستە داوای سێ ناوی لە گۆڕان کردووە، بزوتنەوەی گۆڕانیش ناوی هەریەک لە یاساناس بەشدار حەسەن، حاکم شێخ لەتیف مستەفا , حاكم ئیسماعیل عومەر ئاراستەی عەبادی کردووە.
سەرچاوەکە وتیشی ئەگەری زۆرە حاکم شێخ لەتیف پۆستەکە وەربگرێت و ببێتە وەزیری داد لە کابینەی نوێی عەبدولمەهدی.