بۆچی ئەردۆگان لەسەر پرسی ئۆکرانیا-روسیا کەوتە تەلەفۆنکردن؟!..

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

نیاز حامد

میدیاکانی تورکیا سەر بەئاکەپە بە گرنگییەکی زۆرەوە دوێنی باسیان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی بۆ ترامپ ، پۆتین وپەراشینکۆ کورد ، ھەموو ئەو تەلەفۆنە بەجیایانە بۆ ئەوە بوو کە تەنگژەی نێوان روسیا وئۆکراننیا گەورە نەبێت.
دەبێت بڵێین ئەم تەنگژەیە پێش چەند رۆژێک لە دەرئەنجامی رێگەگرتنی ھێزەکانی روسیا بۆ ٣ کەشتی جەنگی ئۆکرانی لە گەرووی کڕێج لە رووباری ئێزۆف کە نزیک دوورگەی قرمە، روویدا، گوایە بێ مۆڵەت ویستویانە بپەڕێنەوە. ھەرچەندە چیرۆکی ئۆکرانییەکان جیاوازە ، چوننکە ئەوان دان بوەدا نانێن کە دوورگەی قرم بەشێکی روسیا بەڵکو بەشێک لە ئۆکرانیای دەزانن . روسیا لە ئازاری ٢٠١٤ لە رێگای ریفراندۆمێکی ساختەوە خستیەوە سەر خۆی و داگیریکرد.
ھەندی لە ھەواڵەکان کە سەرچاوەکانیان روسین وا بڵاودەکەنەوە کە ئەم تەنگژەیە دورستکراوی سەرۆکی ئۆکرانیایە ، چونکە ھەڵبژارادنی سەرۆک کۆماریی لە پێشە و ئەویش رێژەی پشتیوانی جەماوەری ١٠٪ زێدەتر نییە بۆیە دەیەوێت لە رێگای بەرزکردنەوەی ھەستی نەتەوەیی ئۆکرانیایەکان، دەنگ بەدەست بھێنێت .
بە گوێرەی بەدواداچوونی درێژ مەودای خۆم دەرھەق بەو مەلەفە ، رەنگە تا رادەیەک ئەو چیرۆکەی روسیا راست بێت ، بەڵام لەوەش زیاتر پلانێکی نزیک مەودای ئەمەریکا ھەیە بۆ دەریای رەش. ئۆکراناین سنورێکی فرەوانی ھەیە لەگەڵ دەریای رەش ، ئەمەریکا دەیەوێت کەشتی جەنگییەکانی رەوانەی ئەو ناوچەیە بکات ، ئۆکرانیاش وەک ئەندامی ناتۆ و ئەمدامیش لە یەکێتی ئەوروپا وەربگیرێت.
بەم دوو ھەنگاوە روسیا ھێچگار نیگەرانە و نایرەوێت ئەمەریکا لە نزیک سنورەکانی بێت ، بۆیە دوێنێ ھەڕەشەی بڵاوەپێکردنی مەنزومەی (S٤٠٠) ی کرد لە دوورگەی قرم.
پێموانییە ئەم تەنگژە لەو ئاستەدا بوەستێت ، پێدەچێت سەرۆکی ئۆکرانیا بە پشتیوانی ئەمەریکا ئاستی شیمانەی پێکدادانی سنوردار لەگەل روسیا زێدە دەکات .
روسیا نایەوێت رەوشەکە لە دەست دەربچێت ، ئەمەریکا لەسەر داوای ئۆکرانیا لە چوارچێوەی ئیتفاقییەی بەرگری ھاوبەش ئەستوڵی جەنگی بھێنێتە دەریای رەش کە ئەمە بۆ روسیا کارەسات دەبێت .
کەواتە ئەم تەنگژە ئەگەرچی ھەندێ ھۆکاری ناوخۆی ئۆکرانایی ھەیە بەلام رەھەندی ستراتیژیی ئەمەریکاشی تێدایە، کە روسیا وتورکیا تێدا زیانمەند دەبن.
بۆچی تورکیا زیانمەند دەبێت؟
تورکیا لە بوونی ئەمەریکا لە ھەر دەڤەرێکدا بێت نیگەرانە ، چونکە ئەمەریکا کارتگەلێکی لەبەردەستە دەتوانێت بە ھاسانی جلەوی بکات، بۆیە بوونی ئەمەریکا لە دەریای رەش بەمەترسی جددی لەسەر خۆی دەبێنێت.روسیا وتورکیا ھیوایەکی زۆریان لەسەر ئەو بۆڕییانەی گاز ھەڵچنیوە کە لە روسیاوە بە دەریارەش تێپەر دەبن ، بوونی ئەمەریکایەکی بە ھێز لەو ناوچەیە مەترسییەکی جددیی لەسەر ئەو بۆڕیاینە دورست دەکات. نابێت ئەوە لەیاد بکەین لە پۆستێکی پێشووشدا باسمان لەوەیکرد کە ئەمەریکا زیانمەندی یەکەم دەبێت لە پرۆژەی نێوان روسیا وتورکیا.
جا ئێسا بابێینەوە سەر پرسی سەرەکیمان ، بۆچی ئەردۆگان تەدەخولیکرد و ئەو ھەموو تەلەفۆنەی کرد بۆ ئەوەی رەوشەکە پێش٢٥ ی ئەم مانگەی لێبێتەوە؟!.
ئەردۆگان ھۆکارگەلێک پاڵی پێوەنا بۆ ئەوە بکات:
– وەک لەسەرەوە باسمان کرد ، ئەم تەنگژە سەردەبات بۆ ھاتنی کەشتیە جەنگییەکانی ئەمەریکا بۆ لێوارەکانی ئۆکرانیا لە دەریای رەش کە دەبێتە مەترسی بەسەر پرۆژەی گواستنەوەی گازی روسیا بۆ تورکیا وئەوروپا.
– کاریگەری دەبێت لەسەر ھەر گفتوگۆیەکی نێوان ئەمەریکا وروسیا لەسەر پرسی سوریا. ئەردۆگان لە نزیک بوونەوەی ئەمەریکا وروسیا زۆر دەترسێت ، چونکە دەزانێت پێکھاتنی ئەو دووە ئەو پێگەی نابێت لە ھاوکێشەی سوریا ، لەوەش گرنگتر رۆڵی نامێنێت لە دژایەتیکردنی ستاتیۆی رۆژئاڤا- باکوری سوریا.
تورکیا ئێساتا رۆڵێکی ئەوەندە زۆری نەماوە لە کێشەی سوریا ، ئۆپزسیۆنە جددییەکەی سورییەکان بۆیان دەرکەوت کە تورکیا بازاریان پێدەکات وئەوەی ماوەش ئامادەیە بیانفرۆشێت . کە رۆڵی نەماوە دەیەوێت بە ھۆی ئیمتیازات بە روسیا بتوانێت پڕۆژەی کوردان لە سوریا رابگرێت .بە نزیک بوونە و تەسویەی ئەمەریکا وروسیا ، پرسی سوریاش بەرەو چارەسەریی بێ تورکیا و ئێران بەڕێوە دەچێت.
– ھۆکاری سێیەمی ئەردۆگان دیارە ھەر پەیوەندی بەخاڵی دووەمەوە ھەیە ، ئەویش دەرکردنی ئێرانە لە سوریا ، تورکیا نایەوێت ئێران دەربچێت لە سوریا ، چونکە ئێستا لە ھاوپەیمانێتییەکی جددیدان بۆ لێدانی کورد وئەمەریکا لە سوریا ، بەنەمانی ئێران ئەویش نابێت بمێنێت ، کە ئەوەش بەخراپترین سیناریۆی بۆخۆی دەزانێت.
– ھۆکاری چوارەم گەمارۆدانی خودی تورکیاشە ، چونکە بە ھاتنی بۆ دەریای رەش بە گەروی بۆسفۆردا تێپەڕدەبێت ، ئەمە زیاتر وای لێدەکات تورکایا پەل نەھاوێت بۆ دەوروبەرەکەی ، ئەم خاڵە نامەوێت درێژی بکەمەوە چونکە دەبێت باسی پرۆژەی دەرھێنانی غازی قوبرس ویۆنانیش بکە کە بە نیازن لەگەل میسر وئیسرائیل جێبەجێی بکەن وئەمەریکا دەستی تێدایە و تورکیا زۆر نیگەرانە.
لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم ، روانگەی سیاسەتەکانی ئەردۆگان بۆ ھەر بابەتێکی سیاسی و ئابوری ، لە روانگەی فۆبیای کوردەوە سەیری دەکات ، چونکە کورد کە پەکەکە پێشەنگایەتی دەکات ، پرۆژەیەکی ھەیە ئاستەنگییەکی ھەقیقییە لە بەردەم پرۆژەی ئیمپراتۆریەرتی عوسمای نوێ.

46968746_2288701701361371_2971608750214873088_n

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.