وەزارەتی داد لە حکومەتی عادل عەبدولمەھدی بۆ یەکێتی یەکلابۆتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 333 جار بینراوە

ستاندەر

جوان ئیحسان، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاندوە ئەو ھەشت وەزارەتەی کەوا تاکو ئێستا لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بەبەتالی ماونەتەوە دو لەو وەزارەتانە پشکی کوردە لەنیو کوردیش وەزارەتی داد بۆ یەکێتی یەکلابۆتەوە. کە بەپێی زانیاریەکان کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە خالید شوانییە

ناوبراو وتوشیەتی “بڕیارە ئەم سێشەممەیە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بۆ پەسەندکردنی پێنج تا شەش وەزیری دیکە لە کابینەکەی سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی بدات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.