لوبنان بۆ جاری سێيەم بانگهێشت نامەی فەرمی بۆ بەرهەم سالح دەنێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 402 جار بینراوە

ستاندەر

لوبنان بۆ جاری سێيەم بانگهێشت نامەی فەرمی بۆ بەرهەم سالح دەنێرێتدوای سەردانەديبلۆماسيەکانی بۆ وڵاتانی ئەروپا و وڵاتانی کەنداو، ميشيل عون سەرۆکی لوبنان بۆ جاری سێيەم بانگهێشت نامەی فەرمی بۆ بەرهم سالح سەرۆک کۆماری عێراق دەنێرێت بۆ ئەوەی سەردانی ئەوڵاتەبکات، ئەمەش لەکاتێکدايەکورد و سەرکردايەتی سياسی هەرێم دوای شکستی ريفراندۆم لەئاستی نێودەوڵەتی توشی پاشکشەيەکی مەترسيداربونەتەوە، پێشتريش ميديا عێراقييەکان ئەوەيان بڵاوکردبوويەوە کەوا بارزانی داوای لەئەمريکاکردبوو کەوا سەردانی ئەو وڵاتە بکات، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا پێيان راگەياندبوو، کەدەبێت لەرێگەي وەزارەتی خارجی
عێراقەوەسەردانی ئەمريکابکات.

چاودێرانی سياسی پێيان وايەپێ ويستە سەرکردايەتی سياسی کورد سود لەدامەزراوەی سەرۆکايەتی کۆمار ببين بۆ بەهێزکردنەوەی پەيوەنديەديبلۆماسيەکانی کورد لەگەڵ وڵاتانی جيهان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.