ستاندەر
دکتۆر غالب محمد ئەندامی فراکسیۆنی گۆران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێکی بۆ ”الاتجاه برس” ڕایگەیاندووە کە کاندیدکردنی کەسێک لە هەمان بنەماڵەی فەرمانڕەوا نیشانەی فەشەلی بەرنامەی سیاسی ئەو حزبەو بەبنەماڵەکردنی سیستەمی فەرمانڕەوایی کردنە لەهەرێم.
ناوبراو وتوشیەتی کاندیدکردنی مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت ڕەنگدانەوەی ئەوەیە کە تاکو ئێستا بنەماڵەی فەرمانڕەوا مامەڵە بە پلەو پۆستەوە دەکات و ڕێگانادات بە هاتنەپێشەوەی کەسی نوێ.
غالب محمد لەکۆتایدا ئاماژەی بەوەشداوە کە تاکو ئێستا بنەماڵەی فەرمانڕەوا دەستیان بەسەر سەرجەم پۆست و پایەکاندا گرتووە و ئەوەش ڕەتکراوەیە.