کەرکوک لە مەترسیدایە

لەلایەن ستاندار Posted on 382 جار بینراوە

ئاراز عبداللە حسن

لەدوای دانیشتنە داخراوەکەی پێش ١٦ ئۆکتۆبەر کە لەنێوان تورکیا, ئێران و عێراق بە ئاگایی ئەمریکا بەرێوەچوو کە خراپترین و مەترسیدارترین دیوی ئەو دانیشنتە کارەساتی ١٦ ئۆکتۆبەر بوو زۆر ئەجێندای تر لەسەر کەرکوک بەڕێوەدەچن.
مەترسییەکی تر لە ئارادایە کە یەکێتی و پارتی لەبەر کورسی , تەماحی پۆست و نەوت دزی ئاگاداری ئەو مەترسیانە نین, دەشبێ ئاگاداربن و دیسانەوە خیانەتێکی تری ئەو دوو حیزبە بەرامبەر پۆست و وەزارەت و مانەوەی خۆیان بێت ئەویش مەترسی گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیای کەرکوکدایە لەوەی تورکومانەکان بە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا بە ستراتیجیەت کار لەسەر زیادکردنی نفوزی کورد دەکەن.
تورکیا دەیەوێت پێگەو نفوزی خۆیان لە موسڵ و کەرکوک زیاد بکەن وەها کار دەکەن تورکومانەکانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەوەی تورکیا هاندەدەن روو لەو ناوچانە بکەن تا ئەو راددەیەی هەر خیزانێکی تورکی روو لە کەرکوک و موسل بکات پارەو امتیازاتێکی زۆری لەلایەن دەوڵەتی تورکیا پێدەدرێت.
یەکێتی و پارتی هیچ بەهایەکی خاکی کوردستانیان لا گرنگ نیەو ئەوەی حیسابی لەسەر نەکەن ئینتیمانی نیشتیمانی پارێزگاریە لە پێگەی کوردی بۆیە دەبێت کەرکوکیەکان خۆیان پارێزگاری لەخۆیان بکەن تا ئەوەی نەکەونە ژێر هەڕەشەیەکی تر کە زۆر مەترسیدارە کە جوڵەی تورکیایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.