د. كامەران مەنتك لە وتارێكدا بە ناونیشانی (به‌هاری عه‌ره‌بی و پایزی ئه‌وروپی) لە بارەی خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا دەڵێت،”خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا وادێته به‌رچاو و وا وێنا ده‌كرێت، كه وا هۆكاره‌كه‌ی زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردی لێی وردبیهوه، زیادكردنی نرخی سووتهمهنیهكه له رووداوی خۆسووتاندنهكهی(بوعزیز) له تونس ده‌چێت، بۆیه ده‌بینین هه‌رچه‌نده حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاری به‌رزركردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی هه‌ڵپه‌سارد، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن”.
د.كامه‌ران مه‌نتك
له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌كی یه‌كه‌می هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا، رووداوه‌كان له تونس له رێگای خوسوتاندنی فرۆشیارێكهوه(محمد بوعزیز) ه‌وه ده‌ستی پێكرد، وه‌كو یاری دۆمینۆ زۆربه‌ی سیسته‌مه سیاسیه‌كانی باكوری ئه‌فریقای گرته‌وه، له تونس سه‌رۆكه‌كه‌ی رایكردو لیبیا سه‌رۆكه‌كه‌ی كه‌وته به‌ر تووڕه‌یی خه‌ڵك و سه‌رۆكی میسریش راپێچی به‌رده‌م دادگا كرا! پاشان گۆڕانكاریه‌كان، ئه‌وه‌ی ناونرا به‌هاری عه‌ره‌بی، له ده‌ریای سوور پهڕیهوهو به‌ره‌و كه‌نداو هات، له سوریا چه‌قی به‌ست و سوریا بووه گۆڕه‌پانی ململانێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، كه تاوه‌كو ئێستاش یه‌كلایی نه‌بوه‌ته‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترا به‌هاری عه‌ره‌بی، هه‌وڵێكی رۆژئاواییه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌مریكاییه‌كان له پێناو رووخااندنی ئه‌و رژێمانه‌ی له رووسیاوه نزیك بوون، یاخود ده‌كه‌وتنه قوڵایی ستراتیژی رووسه‌كان!
گۆڕانكاریه‌كان به‌رده‌وام بوو تا له ساڵی (2014) له‌رێگای ئۆكرانیاوه هه‌وڵیاندا ده‌روازه‌ی ئه‌وروپاو ده‌ریای ره‌ش و، له رێگای سوریاشه‌وه كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد ده‌روازه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به رووی رووسه‌كان دابخه‌ن، واته هه‌وڵی دروستكردنی ئیمپراتۆریایه‌كی ئۆراسی لای رووسه‌كان له گۆڕنێن!، له به‌ختی خراپی ئه‌مریكاییه‌كان، رووسه‌كان له دوای ساڵی (2000) كه‌وتبوونه‌وه خۆیان و كاریان له‌سه‌ر چاك بوونه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه ده‌كرد، بۆیه له ساڵی (2014) له رێگای سه‌ربازیه‌وه نیمچه دورگه‌ی قرمیان به خۆیانه‌وه لكاند، به‌مه‌ش ده‌روازه‌ی ده‌ریای ره‌شیان پاراست و له رێگای پشتگیری رژێمی سوریاش پێگه‌كانی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌ك به‌هێز كرده‌وه، كه زۆرجاران هه‌وڵده‌ده‌ن تاك لایه‌نه‌و به بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكاییه‌كان، به پشتگیری توركیا‌و ئێران، مه‌سه‌له‌ی سوریا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، وه‌ك ئهوههوڵانهی به‌م دواییه له سوچی دایان!.
چه‌قبه‌ستنی گۆڕانكاریه‌كان نه‌گه‌یشتن به‌هیچ رێكه‌وتنێك له نێوان ئهمریكاو رۆژهه‌ڵات ، روس و چین و ئێران و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك حار هیندستانیش، بۆته سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ململانێكان به‌ره‌و ئه‌وروپا شۆڕبێته‌وه، به تایبه‌تی دوو زلهێزی ئه‌وروپی(ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا)، كه قووڵایی ستراتیژی خۆیان له‌گه‌ڵ روسیا ده‌بیننه‌وه! (ستالین) سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهان پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت، كه یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی له جه‌نگی دوه‌می جیهاندا كردیان، ئه‌وه‌بوو رێگه‌یاندا ئینگلیزه‌كان (هیتله‌ر) بكه‌ن به دوژمنی ئه‌وان، له كاتێكدا زۆر خاڵی هاوبه‌ش له نێوان روسیا‌و ئه‌ڵمانیادا هه‌بوو، بۆیه پێی وابوو ده‌بوایه ئه‌وان هاوپه‌یمانیه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا ببه‌ستایه!.
له راستیدا جگه له لایه‌نی جیۆپۆله‌تیكی، دیاره ئه‌مریكاییه‌كان له ماوه‌ی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیدا هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ دۆڕاندنی ئهلمانهكان، چونكه به هاتنی ئه‌مریكاییه‌كان هاوسه‌نگی هیز له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانان گۆڕدار، كه له‌كۆتایدا بوه هۆی دابه‌شكردن به كۆلۆنیاكردنی ئه‌ڵمانیا، ئه‌م دۆخه بۆ ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام بوو تا رووخانی یه‌كیتی سۆڤیه‌ت، كه ئه‌مه ده‌رفه‌تی یه‌كگرتنه‌وه‌ی بۆ هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا هینایه پێشه‌وه، به‌م چه‌شنه دیواری به‌رلین روخاو شتێك نه‌كا به‌ناوی ئه‌لمانیای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، ئه‌م دۆحه زۆر له یه‌كێتی ئه‌ڵمانیا نزیك بوو، كه له ساڵی (1871) له كۆشكی ئاوێنه‌كان، له كۆشكی ئه‌لیزێ راگه‌یه‌نرا، به‌مه‌ش ئه‌ڵمانیا بوه زلهیزێكی ئه‌وروپی كه‌وته داوای شوێنێك له‌به‌ر هه‌تاو، ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌ڵمانیا له رۆژهه‌ڵات پێی هه‌ڵسا، له‌وانه پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنی به‌غدا-به‌رلین، وه‌ك هه‌ندێك توێژه‌ر ناوی ده‌نێن، تارماییه‌ك بوو بۆ جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی.
“خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا وادێته به‌رچاو و وا وێنا ده‌كرێت، كه وا هۆكاره‌كه‌ی زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردی لێی وردبیهوه، زیادكردنی نرخی سووتهمهنیهكه له رووداوی خۆسووتاندنهكهی(بوعزیز) له تونس ده‌چێت”
یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی ئه‌ڵمانیا هه‌مدیس ئه‌لمانیای كرده‌وه به گه‌وره‌ترین زلهێزی ئه‌وروپی و له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌روپا بوو به ركابه‌ری فه‌ره‌نسا، به‌م چه‌شنه له پاڵ گۆڕانه‌كانی ئاسیا و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، گۆڕهانكاریهكانی ئه‌وروپاش بوو به فشارێك بۆ سیسته‌می تاك جه‌مسه‌ری ئه‌مریكی، كه (جۆرج بوشی باوك) له ساڵی (1991) رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌یه ، كه دوای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گۆڕانكاریه‌كان راسته‌وخۆ به‌ره‌و ئه‌وروپا بپه‌ڕێته‌وه، كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا به‌ده‌م كۆمه‌ڵێك قه‌یران ده‌یناڵاند، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی كۆچ به‌ری نایاسایی و كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان و گۆڕانی هاوسه‌نگی ته‌مه‌نه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌مه‌نی پیر، كه ئه‌روپای كرد به ده‌وڵه‌تێكی پیر!، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسانه‌ی ده‌ریانكرد به هۆی باش بوونی باری گوزرهران، به‌هۆی زیاد بوونی كۆچ به‌ران و سوود وه‌رگتن له هه‌مان ئه‌و مافانه، ئابوری ئه‌و وڵاتانه دووچاری ماندوو بوون هاتوه.
“یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی ئه‌ڵمانیا هه‌مدیس ئه‌لمانیای كرده‌وه به گه‌وره‌ترین زلهێزی ئه‌وروپی و له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌روپا بوو به ركابه‌ری فه‌ره‌نسا”
خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا وادێته به‌رچاو و وا وێنا ده‌كرێت، كه وا هۆكاره‌كه‌ی زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردی لێی وردبیهوه، زیادكردنی نرخی سووتهمهنیهكه له رووداوی خۆسووتاندنهكهی(بوعزیز) له تونس ده‌چێت، بۆیه ده‌بینین هه‌رچه‌نده حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بڕیاری به‌رزركردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی هه‌ڵپه‌سارد، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن، ئێستا فه‌رنسا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌مریكا به‌وه تاوانبار ده‌ستی له‌و رووداوانه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه به‌شی زۆری خۆپیشانده‌ره هێله‌گ زه‌رده‌كان چهپهكانن، كه ئه‌وانه زیاتر له رووسیاوه نزیكن!!! ئه‌گه‌ری ئه‌وه ئه‌و گۆڕانكاریانه بپه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانیاش، به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان زانی ، كه تاوه‌كو ئێستا كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیا له رووی ئابوری و مرۆییه‌وه هاوسه‌نگ نه‌بوه‌وه تا ئێستا جیاوازی له‌نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا هه‌یه، به‌شی رۆژئاوا تا ئێستا له ژێر كاریگه‌ریه‌كانی سۆڤیه‌تی پێش‌و و رووسیای ئێستا ده‌رنه‌چووه، هه‌ر بۆ نمونه زۆربه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی، كه خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات بوونه، زیاتر كاریان له نزیك بوونه‌وه‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا دروست كردووه. بۆیه وایده‌بینم، كه رووداوه‌كانی فه‌ره‌نسا سه‌ره‌تای پایزێكی ئه‌وروپیه، هه‌رچه‌نده په‌ڕیوه‌ته‌وه به‌لجیكا، به‌ڵام گریمانی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، گۆرانكاریه‌كان به‌هێزترو ترسناكتر ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌وه‌مان هینایه به‌رچاو كه‌وا هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م سه‌ره‌تاكانی له ئه‌وروپا بوو.