یەکێتی هەڕەشەی بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 340 جار بینراوە

ستاندەر

میران عەباس پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت فراکسیۆنەکەیان بایکۆتی هەر دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات ئەگەر کاندیدی ئەوان قبول نەکرێ بۆ پۆستی وەزیری داد، ناوبراو وتیشی ئەوان لە رێگای هەڵبژاردنی ناو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان بەدەستهێناوە نەک لەسەر حیسابی پارتی. جێی باسە کێشەی گەورەی تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بریتیە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و داد بە هۆی ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان، پارتی رایگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات یەکێتی پۆستی وەزیری داد وەرگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.