زانیاری نوێ لەلای پاریتەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 353 جار بینراوە

ستاندەر

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بە مالپەری فەرمی حیزبەکەی راگەیاندووە : “دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ ھەردوو پۆستی سەرۆكایەتیی ھەرێم و حكوومەت دیاری كرد، لە دوو رۆژی داھاتوودا گەڕێكی دیكەی دانوستانەكان دەست پێدەكاتەوە بۆ پێكھێنانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و، لە یەكەم ھەنگاویشدا سەردانی ئەو لایەنانە دەكەین كە پێشتر سەردانمان كردبوون، ئەوانیش یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕانن”.

گوتیشی، ھەر لایەنێك پێی خۆش بێت بەشداری لە حكوومەتدا بكات، پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی دەكاتدەشڵێ، كارنامەی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكاندا بۆ پێكھێنانی حكوومەت ئامادە كراوە و، ھەر سێ سەرۆكایەتییەكەیش بە یەك پاكێج لەگەڵ لایەنەكان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.