زانیاری نوێ: پارتی دەیەوێ بگەڕێتەوە کەرکوک و نەجمەدیین کەریمیش ببێتەوە پارێزگار

لەلایەن ستاندار Posted on 409 جار بینراوە

كاوه‌ ئه‌حمه‌د كارگێڕی لقی كه‌ركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت”وه‌فدێکی  پارتی له‌ئاستی مه‌كته‌بی سیاسیدا لە ماوەی داهاتو له‌سه‌ردانی بەغدا دەکان و  له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا ئه‌و خاڵانه‌ تاوتوێده‌كات كه‌ پێویسته‌ جێبه‌جێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پارتی بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك”.

ناوبراو بۆ دواڕۆژ وتیشی: “وه‌فده‌كه‌ی پارتی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا داوا ده‌كات ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ربكرێت و پارێزگار بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌ده‌نگی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردراوه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ بگه‌ڕێنه‌ سه‌ر پۆسته‌كانیان کە له‌دوای رووداوه‌كانی مانگى ئۆکتۆبه‌رى ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌فه‌رمانگه‌كان دورخراونه‌ته‌وه‌”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.