نهێنی: بە فەرمانی بارزانی گۆڕانکاری لە شێوازی دیاریکردنی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 391 جار بینراوە

ستاندەر

 

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی نزیک بۆ ستاندەر لەلایەن مەسعود بارزانی گۆڕانکاری لە وردەکاری وەرگرتنی پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت دەکرێت لە ڕووی پێش و پاشەوە.

سەرچاوەکە وتی دوای بڕیاری کاندیدکردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت و نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی دوای کۆبونەوەکە گوتویەتی ئەو گومانی هەبووە کە پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەو یەکلابێتەوە، بەوەش سەرۆکی پارتی بانگی کردوو و پێی ڕاگەیاندووە سەرەتا تۆ دەبێت ببیتە سەرۆکی هەرێم دواتر وەک سەرۆکی هەرێم مەسرور بارزانی ڕابسپێری بۆ پێکهێنانی حکومەت، لە کۆبونەوەکە چەند ئامادەبویەک ڕایانگەیاندووە ئەگەر حیزبەکانی تر ڕازی نەبن، بارزانی وتویەتی هەموو حیزبەکا ڕازی دەبن و ئەو کێشە نابێت، چاودێران پێیان وایە ئێستا پرسی سەرۆکی هەرێم و حکومەت ئەوەندە بابەتێکی بنەماڵەییە سیاسی نیە لەسەر ئاستی حیزبەکان، بەڵکو پرسەکانی لەناو بنەماڵە یەکلادەکرێنەوە و دواتر بۆ مەکتەبی سیاسی پارتی و لەوێشەوە حیزبەکانی تر بێ دوودڵی قبوڵی دەکەن و ڕۆڵێکی ئەوتۆیان نیە لەو بابەتە یەکلاکەرەوانە.

سەرچاوەکە وتیشی دوو ساڵ بەر لە ئێستا نیەتێک هەبووە لای مەسعود بارزانی کە گۆڕانکاری لە حکومەت بکرێت دوای ناردنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بەشێوەیەک مەسرور بارزانی بکرێتە سەرۆکی حکومەت، بەڵام ڕاوێژکارەکانی بارزانی ئامۆژگاریان کردووە بەوەی نەوشیروان مستەفا کە ئەوکات لە ژیان بووە قبوڵی هەنگاوی لەو شێوەیە ناکات و لەڕێی گۆڕان و یەکێتی کێشەی بۆ دروست دەکات.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.