وردەکاری فەرمانی دەستگیرکردنی د.جەمال نەبەز لەلایەن دادگای هەولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 525 جار بینراوە

ستاندەر

دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر لەساڵی ۲۰۱٥ فەرمانی گرتنی د.جەمال نەبەزی دەرکردبوو، لە بڕیارەکە د.جەمال نەبەز وەک تاوانبار و هەڵاتوویەک ناوی هێنراو، لەو فەرمانەدا داوا لە هەموو خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان دەکات، کە بەپێی مادەی (٤٣٣) لە یاسای سزادان د. جەمال نەبەزی بۆ دەستگیر بکەن و رەوانەی دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێری بکەن، تا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکەن، بڕیارەکە ژمارە ٤٣٦٠ی گرتۆتە خۆی و لە رۆژی ١٧ / ٥ / ٢٠١٥ .

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە وڵاتی ئەڵمانیا د.نەبەز لە تەمەنی ٨٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد، ئەو فەرمانی گرتنەش بە پاساوی تەشهیرکردن دەرکراوە و، هاوشێوەی نەوشیروان مستەفا کەئەویش لەساڵی ۲۰۱٦ لە دادگای هەولێر فەرمانی گرتنی بۆدەرکرا بە تاوانی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی.


.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.